فەرماندەی یەپەژە، ڤیان ئادار پەیوەست بە پێشهاتەکان لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سیستەم و گرتنەبەرەکانی دەسەڵاتی دیمەشق و خەباتەکانی یەکنیەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) پەیوەست بە پاراستنی ژنانی هەموو نەتەوەکانی سووریاوە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.
ڤیان ئادار دەستنیشانی کرد وەک یەپەژە، زهنیەتی ئەم سیستەمە نوێیە کە ئێستا بەڕێوەدەبرێت، بە جیاوازی نابینین لە سیستەمی پێشووتر و ئەمەی گوت: "لە دوای ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ەوە سووریا بەر گۆڕانکارییەکی مەزن کەوت و ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەری لەسەر دۆخی ناوخۆی سووریا و هەتا دەوڵەتانی دراوسێیش کرد."
'دامەزراندی یەپەژە گۆڕانکاری گەورەی لە کۆمەڵگەدا هێنایە ئاراوە'
ڤیان ئادار ئاماژەی بەوەدا بە سەرهەڵدانی شۆڕشی ١٩ی تەمووز و بە دامەزراندنی یەپەژە گۆرانکاری جددی و کاریگەر لە نێو کۆمەڵگەدا دەرکەوت و گوتی: "دەسەڵاتی شام دەستوورێکی هەیە کە حساب بۆ ژن نەکراوە و وە نوێنەرایەتی گەلی سووریا ناکات. ئەم زهنیەتەی بەڕێوەدەبرێت، وادەکات یەپەژە مکوڕتربێت لە تێکۆشانی بۆ ژنان و پاشەکشە لە ئامانجەکانی نەکات."
'خۆپاراستن بۆ ژیانی ژنان پێویستییە'
فەرماندە ڤیان ئادار دەسنیشانی کرد یەپەژە هەموو ژنانی هەموو نەتەوەکانی سووریا لە خۆدا هەڵدەگرێ و ئەمەی گوت: "وەک یەپەژە هەرگیز دان بە سیستەمی ئێستای دەسەڵاتدا نانێین. ئەمەش بە مانای ئەوە دێت بەشێوەیەکی بەهێزتر تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. ئەو جێگەیی یەکسانی تێدانەبێت، بەدڵنیاییەوە خۆپاراستن پێویستییە. تێکۆشانمان تیکۆشانی مافی رەوایە، لە کاتێکدا هێرش لەسەر ژنان هەبێت، ئەوا پێویستە ژنان لە خۆپاراستندای خۆیاندا بن."
'یەپەژە لایەنگری ڕێککەوتنە'
ڤیان ئادار سەرنجی خستەسەر ڕێککەوتنەکەی نێوان قەسەدە و هەتەشە و ئاماژەی بەوەدا وەک یەپەژە هەموو کات لەگەڵ ڕێککەوتندان و ڕەخساندنی ڕێککەوتندان. ڤیان ئاماژەی بەوەدا لە سەرەتایی تێکۆشانیانەوە لە دژی دابەشبوونی خاکی سووریادان و جەخی لەوەکردەوە پێویستە هەموو پێكهاتەکانی سووریا بە یەک ڕووحێتەوە لە پێکەوەژیاندان.
'تێکۆشانی یەپەژە تێکۆشانێکی سەربەخۆیە'
ڤیان ئادار لە بەردەوامی قسەکانییدا ئاماژەی بە تێکۆشانەکانی یەپەژە کردو و ئەمەی گوت: "تێکۆشانی یەپەژە تێکۆشانێکی خۆسەر و سەربەخۆیە. وەک یەپەژە بەشێکمان لە نێو قەسەدەدا هەیە. بەڵام تێکۆشانمان لەژێر چەتری قەسەدەدا نییە. ڕێخکستن و تێکۆشانمان خۆسەرە. بەڵام یەپەژە و قەسەدە پێکەوە لە ئاستێکی باڵادا تێدەکۆشن و شانە بەشانی یەکدی شەڕ دەکەن، چونکە هاوئامانجین و خەباتمان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانە. وەک یەپەژە تەنها فکری ڕێبەر ئاپۆ بنەڕەتییە بۆمان."
ڤیان ئادار سەرنجی خستەسەر بانگەوازییە مێژوویەکی ڕێبەر ئاپۆ، ئاماژەی بەوەدا بە ئێستاشەوە دەوڵەتی تورک هەنگاوی ڕوونی نەنانەوە بۆ ڕەخساندنی بانگەوازییەکە. ئاماژەی بەوەشدا چارەسەری هەموو پرسەکان تەنها دیالۆگە و پێویستە دەوڵەتی تورک هەنگا بنێت.
پەیوەست بە دۆخی داگیرکاری دەوڵەتی تورکەوە لە سووریا، ڤیان ئادار ئەمەی گوت: "سووریا بۆ سوورییەکانە، دەوڵەتی تورک هیچ کارێکی بەمەوە نیە. بە پاساوی ئەوەی دراوسێیە و دەیەوێت کێشەکانی سووریا چارەسەر بکات، ئامانجێتی سووریا داگیر بکات. خودی کێشە سەرەکییەکە دەستوەردانەکانی تورکیایە لە سووریادا."
لە کۆتایی قسەکانیدا ڤیان ئادار فەرماندەی یەپەژە بانگەوازی لە هەموو ژنان کرد هێزی پاراستنی خۆیان پێکەوە دامەزرێنن و لە دژی سیستەمی ئێستای دیمەشق بوەستنەوە کە هیچ جێگەیەکی تێدانییە بۆ ژن.