یەژەکە-ئیسکەندەناڤیا: لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆدا داوای ئامادەباشی تەواوەتی دەکەین
یەژەکە-ئیسکەندەناڤیا لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆدا داوای ئامادەباشی تەواوەتی کرد و رایگەیاند، "وەک ژنان وەرن پێکەوە پەرە بە رێکخستنبوون و تێکۆشان بدەین".
یەژەکە-ئیسکەندەناڤیا لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆدا داوای ئامادەباشی تەواوەتی کرد و رایگەیاند، "وەک ژنان وەرن پێکەوە پەرە بە رێکخستنبوون و تێکۆشان بدەین".
یەژەکە-ئیسکەندەناڤیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوەکردووە، "لە چوارچێوەی هەڵمەتی تیشکەکانی خۆر کە لەلایەن تەژەکە-ئە دەستیپێکراوە ئێمە خاوەنداری لە هەڵمەتی نامەناردن دەکەین و رایدەگەیەنین کە ئێمە لە گۆڕەپانەکانمان هەڵمەتەکە دەکەینە کاری لەپێشینەمان".
ناوەرۆکی راگەیەندراوەکەی یەژەکە-ئیسکەندەناڤیا بەم جۆرەیە:
"بە تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ و بەهێز و کاریگەری تێکۆشانی گەلەکەمان و دۆستانی لەلایەن هەندێک دامودەزگای بەردەنگەوە لێدوان دران. لە ئەنجامی تێکۆشانی ٢٦ ساڵەی رەوا و پێداگرانەدا ناچاربوون کە لێدوان بدەن. پەیوەست بەو بڕیارەی لە کۆبوونەوەی دەستەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپادا درا، ئێمە هەڵگرتنی گۆشەگیری لەماوەی ساڵێک بە راست نابینین و ئەوەش قەبوڵ ناکەین! داواکارین کە دەستبەجێ ئازادی رێبەرایەتیمان دەستەبەر بکرێت.
رێبەرایەتیمان بە هەڵوێستی خۆی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پوچەڵ کردەوە. رێبەر ئاپۆ خوشک-برایەتی و یەکێتی گەلان و ئازادی ژنانی بە بنەما گرت. ژنان و گەلی کورد ماوەی ٢٦ ساڵە لە گۆڕەپانەکاندان. بە پێشخستنی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی پرسی کورد' هەلومەرجی هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی و دابینکردنی ئازادیی رێبەر ئاپۆ لە هەموو هەنگاوەکاندا گونجاوتر و زیاترە. وەک ژنان وەرن خۆمان رێکبخەین و پەرە بە تێکۆشان بدەین.
ئێمە وەک بزوتنەوەی ژنانی یەژەکە- ئیسکەندەناڤیا بانگەواز ئاراستەی سەرجەم گەلەکەمان و دۆستانمان بەتایبەتی ژنان دەکەین کە لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا بکەونە ئامادەباشی تەواوەتی. پەیوەست بەوەوە داوا لە هەموو ژنان لە ئیسکەندەناڤیا دەکەین کە بەشداری رێپێوانێک بن کە بە داواکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە دوو تشرینی دووەم لە ستۆکهۆڵم، مالمۆ و ئۆسلۆ ئەنجام دەدرێت".