ژنان بەلجیکی دەیانەوێت هەموو جۆرەکانی توندوتیژیی دژ بە ژنان ئەژمار بکرێن

رێکخراەکانی ژنان لە بەلجیکا بە بۆنەى نزیکبوونەوەى ٢٥ نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان داوایانکرد، هەموو جۆرەکانی توندوتیژی لە دژی ژنان ئەژمار بکرێن.

کەمپەینی " Orange The World – جیهانی پرتەقاڵی " ، کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رێکدەخرێت، دوای ٢٥ی تشرینی دووەمی (نۆڤەمبەر) ٢٠٢٠، بۆ ماوەى ١٦ رۆژ بەڕێودەچێت. ئامانج ئەوەیە بە بۆنەى رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی لە دژی ژنان، هەستیاری و هۆشیاری بەرامبەر بە توندوتیژیی دژ بە ژنان دروست بکرێت.

بەو بۆنەیەوە لە بەلجیکا بیناکان بە شێوەی  رەنگی پرتەقاڵی رووناک دەکرێنەوە. ٥٦ رێکخراوی بەلجیکی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەى ئیستەنبول، کەمپەینی هەستیاری و هۆشیارکردنەوە رادەگەیەنن.

بەپێی ئاژانسەکانی بەلجیکا یەکێک لە بەشداربوانی کەمپەینەکە رێکخراوی سۆرۆپتیمیستی نێونەتەوەیی بەلجیکا (soroptimist international belgique)، کە بە مانی رێکخراوی نێونەتەوەی باشترینەکان بۆ ژنان. ئەو رێکخراوە رایگەیاندووە، دەبێت هەموو جۆرەکانی توندوتیژی لە دژی ژنان ئەژمار بکرێن. داواشیکردووە، توندوتیژی و تاوانەکانی دژ بە ژنان بە یاسای سزادان زیادبکرێن و تاوانە زایندییەکان پێناسەبکرێن و لەو چوارچێوەیەدا لە یاساکاندا گۆڕانکاری بکرێت.

ژ.ت