ژنان کامپی هاوینەیان کردەوە

لە ئەوروپا هەموو ساڵێک کامپی هاوینە لەلایەن ژنانی گەنجەوە دەکرێتەوە. ئەمساڵ کامپەکە لە ژێر دروشمی "خۆپاراستن شەڕی هەبوونە" کرابوویەوە.

کامپی هاوینەى ژنانی گەنج، کە هەموو ساڵێک لە ئەوروپا لەلایەن ژنانی گەنجەوە دەکرێتەوە، کۆتایی پێهات.

کامپی ئەمساڵ لە ژێر دروشمی "خۆپاراستن شەڕی هەبوونە" کرابوویەوە.

ئەمساڵ کامپەکە بە بەشداری ٢٠ ژن و بۆ ماوەى ٦ رۆژ بەڕێوەچوو. ژنانی کورد لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئەوروپاوە لە کامپەکەدا کۆبوونەوە.

لە کامپەکەدا بە بەشداریی ژنانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست بابەتی جۆراوجۆر و دەوڵەمەند و چالاکیی هاوبەش بەڕێوەچوو.

لە کامپەکەدا لەسەر بابەتەکانی ژنانی گەنج، مێژووی کوردستان، شەنگال، ژنۆلۆژی، کولتوری و رۆشنبیری سیمینار پێشکەشکران.

ژ.ت