ژنان لە وان و ئامەد و جولەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا
ژنان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم لە وان، ئامەد و جولەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا.
ژنان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم لە وان، ئامەد و جولەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمدا لە ئامەد ۆورکشۆپ ئەنجامدرا، لە جولەمێرگ بۆ ژنانی زیندانی کارت نێردرا و لە وان ناوەندی هەبوون بۆ پشتگیری ژنان کرایەوە.
لە جولەمێرگ بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد -تەژەئا، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژی ژنان، بۆ ژنانی زیندانی کارت نێردرا. لە بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ژنان کۆبوونەوە کارتیان بۆ پشتگیریکردنی ژنانی زیندانی نارد.
لە توشبای ناوەندی هەبوون بۆ پشتگیری ژنان کرایەوە
شارەوانی توشبای ناوەندی هەبوون بۆ پشتگیری ژنانی کردەوە. هاوسەرۆکانی شاری وان، هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەکە، ئەندامانی مەجلیسەکان، تەژەئا، بەڕێوەبەرانی دەم پارتی لە وان ناوچەکانی دەوربەری و گەلێک ژن بەشداری کردنەوەکە بوون.
هاوسەرۆکی دەم پارتی وان گوڵشەن کورت ڕایگەیاند قەیوم هێرشە بۆ سەر دەستکەوتەکانی ژنان، لە هەموو جێگەیەک ناڕەزایەتی دژی ڕژێمی قەیوم دەردەبڕین و لەپێناو ئیرادەی گەلی کورد تێدەکۆشین، وە ئاماژەی بەوەکرد ڕۆژانە کوشتنی ژنان بەردەوامە و دەسەڵات درێژە بە سیاسەتی سزانەدانی تاوانبارن دەدات.
هاوسەرۆکی شارەوانی توشبای خانم ئاکۆش ڕایگەیاند دژی توندتیژی هەزاران ساڵەی سەر ژنان یەکدەگرن، هەروەها هاوسەرۆکی شارەوانی وان نەزلیهان شەدال تیشکی خستەسەر گرنگی کردنەوەی ناوەندی هەبوون بۆ پشتگیری ژنان و ٢٥ی تشرینی دووەم.
پاشان ناوەندەکە کرایەوە.
بسمیل
تەژەئا لە ناوچەی بسمیلی ئامەد لە چوارچێوەی "هێشتا قسەمان تەواو نەبووە، پێکەوە توندتیژی ڕادەگرین" لەگەڵ ژنان کۆبووەوە. لە کارگەکەدا دەربارەی بابەتەکانی وەک نایەکسانی ڕەگەزی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سەر ژنان و جۆرەکانی توندوتیژی، وە مافەکانی ژنان لە چوارچێوەی یاسای ژمارە ٦٢٨٤، ئەو دامەزاراوانەی کە ژنان لە حاڵەتی توندوتیژی دەتوانن سەردانی بکەن، تاوتوێکران. بڵاوکراوەی هۆشیاری بەسەر ژناندا دابەشکرا، وە یاری بەخشرایە ئەو مناڵانەی لەگەڵ دایکانیان لە کارگەکەدا بوون.