ژنانی گەنج لە ماینز لە دژی پاکتاوکردنی ژنان رژانە سەر شەقامەکان

چالاکوانانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر  و ژنانی خوێندکاری کوردستان لە شاری ماینزی ئەڵمانیا لە دژی توندوتیژی و پاکتاوکردنی ژنان چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنییان ئەنجامدا.

 چالاکوانانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و ژنانی خوێندکاری کوردستان لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە شاری ماینز کۆبوونەوە و لە دژی توندوتیژیی سەر ژنان و کوشتنی ژنان چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنییان ئەنجامدا.

ژنان بە لەبەرکردنی تیشێرتی رەنگکراو سەرنجیان راکێشایە سەر ئەو ژنانە، کە توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت و بە ئەڵمانی چیرۆکی ئەو ژنانەیان خوێندەوە، کە کوژراون. ژنان لە چالاکییەکەیاندا بۆ ئەوەى سەرنجی رای گشتی رابکێشنە سەر توندوتیژی و کوشتنی ژنان چەند وێنەیان بەرزکردبووە، کە ئاماژە بوون بۆ کوشتنی ژنان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە.

ژنان پۆستەرەکانی ساکینە جانسز، هەڤرین خەلەف، ئۆزگەجان ئاسلان، ئیپەک ئەر –یان بەرزکردبووە و رایانگەیاند، ئیدی ناتوانن خۆیان بەرامبەر بە کوشتنی ژنان رابگرن.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "ئێمە دەڵێین نا" کۆتایی پێهات.

ژ.ت