ژنانی هەدەپەیی لەگەڵ ژنانی فەڵەستینی و لوبنانی بە ئۆنلاین کۆبونەوە

ژنانی هەدەپەیی لەگەڵ ژنانی فەڵەستینی و لوبنانی بە شێوەیەکی ئۆلاین کۆبونەوە و ئاماژەیان بە خاڵی هاوبەشی کوردستان و فەڵەستین کرد.

ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ژنانی هەدەپە، ئایشە بەرکتای ئەندامی کۆمسیۆنی دەرەوەی هەدەپە، گوڵستان کۆچیغیت وتەبێژی کۆمسیۆنی دیپلۆماسی ژنانی هەدەپە، تولای حاتەمئۆغوللاری هاووتەبێژی مێزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەدەپە، ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی عەرەب، ئەمەل ئەبو ئایشە و نوێنەری لوبنان ئەبیر ئەحمەد لە کۆبونەوەکەدا بەشدار بوون.

باشاران رایگەیاند، دۆخی جۆگرافیای کوردستان و فەڵەستین هاوشێوەن و وتی، "لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەستەی ژن بووەتە گۆڕەپانی شەڕ. لە گمگم بە رووتکردنەوەی جەستەی ئەکین وان، هەموومان بینیمان کە شەڕی ئێستا ژنانی کردووەتە ئامانجی سەرەکی.

باشاران هەروەها ئاماژەی بە هێرشی سەر ژناندا و وتی، "زیندانەکانیان کردووەت بە کەمپی کۆکردنەوە و رووتکردنەوەی ژنان و ئەشکەنجەدان لە زیندانەکاندا بەردەوامە.

ئەبو ئایشەی فەڵەستینیش رایگەیاند، فەڵەستینی و کوردەکان لە دۆخێکی هاوشێوەدان، لەگەڵ ئەوەی فشاری پیاوسالاری لەسەر ژنانی فەڵەستینی هەیە، لە غەزە و شریتی رۆژئاواش تێدەکۆشن.

لە کۆبونەوەکەدا ژنانی فەڵەستینی پەیامی پشتگیریان راگەیاند و داوایان کرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکاری هەردوولا بەردەوام بێت و ژنان بێ ئەوەی مێژوو لەبیر بکەن، پێویستە پێکەوە بجووڵێنەوە.

ف.ق