ژنانی کورد لە هیلسنکی ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد

ژنانی کورد لە شاری هیلسنکیی پایتەختی فینلاند بە رێکخستنی کۆبوونەوەیەک ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد.

لە شاری هیلسنکیی پایتەختی فینلاند ژنانی کورد بە بۆنەی ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشی جیهانەوە کۆبوونەوە و چالاکییانە ئەنجامدا.

ژنان پیرۆزباییەکەیان لە کۆمەڵەی کوردی لە هیلسنکی رێکسخت و راگەیاندراویان خوێندەوە.

راگەیاندراوەکە بە زمانی کوردی و فینی خوێندرایەوە و تیایدا سەرنج خرابووە سەر تێکۆشانی ژنانی لە دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری دەسەڵاتخواز. ژنان داوایانکرد، لە بەرامبەر داگیرکەری، فاشیزم، دەسەڵاتخوازی و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ خۆیان زیاتر بە  رێکخستن بکەن و یەکێتی و یەکگرتوویی خۆیان دروست بکەن.

ژ.ت