ژنانی مەخموور لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان دەستیان دایە مانگرتن لەخواردن

لە کەمپی پەنابەرانی (مەخموور) بەدەستپێشخەری مەجلیسی عەشتارگروپێک لەژنانی کەمپ دەستیان دایە مانگرتن لەخواردن. چالاکییەکە بەئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی لە مانگرتوانی بەندیخانەکانی تورکیا ئەنجام دەدرێت.

ژنانی کەمپی شەهید ڕوستەم جوودی( مەخموور) بە پێشەنگایەتی مەجلیسی عەشتار، لەدژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی لە کوردستان و تورکیا ئەمڕۆ دەستیان بەچالاکی مانگرتن لەخواردن بە شێوازی خولی کرد.

گروپی یەکەمی چالاکییەکە لە دە ژن پێک دێت. چالاکیی گروپی یەکەم بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لە ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان بەردەوام دەبێت.

بە بەشداری دەیان کەس لە دانیشتوانی کەمپەکە مەراسیمێک بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان و ڕۆژنامەوانی شەهید ڕزگاردەنیز دەستیپێکرد. لە دەسپێکی مەراسیمەکە فەدیلە تۆک لەسەر ناوی چالاکییەکە قسەیکرد.

' ئەگەر ژیانێکی ئازاد بوونی هەبێت بە ڕێبەرئاپۆ دەبێت'

تۆک سڵاوی نارد بۆ بەرخۆدانی بەندیخانەکان و وتی، " دوژمنی کوردان بەنیازی بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت، بەڵام گەلی کورد ئەو پیلانەی پووچەڵکردووەتەوە. وەکو گەلی کورد، بەردەوام وتومانە؛ ئەگەر ژیانێکی ئازاد ببێت بە بوونی سەرۆک ئاپۆوە مسۆگەردەبێت. ئیستاکە گیراوان بۆ ئیرادەی گەلی کورد و پاراستنی ناسنامەی خۆیان چالاکی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە. ئەوە سەربەرزییەکی گەورەیە کە ئێمە دەتوانین لەهەرگۆڕەپانێکدا بە بەرخۆدانی خۆمان دوژمن بشکێنین. دەبێت دوژمنی ئێمە باش بزانێت گەلی کورد بە ئەشکەنجە و بەندیخانە واز لە بەرخۆدان ناهێنێت، بەپێچەوانەوە گەلی کورد بەهێزتر دەکات.

ئیستاکە دەبینین کە هەڤاڵانی ئێمە لە بەندیخانە ئەم شەرەفە گەورەیان هەڵگرتووە. لەناو چوار دیوار و بوونی نەخۆشینی زۆر، واز لە پاراستنی کەرامەتی خۆیان ناهێنن. ئێمە وەک ژنانی مەخموور سڵاو دەنێرین بۆ بەرخۆدانی پیرۆزیان لە باری جەستەییەوە ئێمە پشتگیری ئەوان دەکەین. زۆرحەیفە کە لە ئیستادا سەرچاوەی زانست ڕێبەرئاپۆ لە ناو چواردیواردا بێت، پێویستە گەلی کورد ڕاپەڕێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن. وەک گەلی مەخموور و گەلی کورد ئیستا کاتی ئەوە هاتووە درگای بەندیخانەکان بشکێنین و شکۆی خۆمان ئازاد بکەین."

دوای وتارەکەی فەدیلە تۆک مەراسیمەکە بە دروشمی " بژی ڕێبەر ئاپۆ"، " بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" و" بژی هەڵمەتی کەجەکە" کۆتایی هات.

ک-ش