ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە: لەیلا گیوڤەن نوێنەری ئیرادەى ملیۆنەها کەسە

لەگەڵ ئەوەی بڕیاری ئازادکردنی پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ لەیلا گیوڤەن دەرکرا، بەڵام هیشتا ئازاد نەکراوە. لەسەر ئەو بابەتە ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە ڕایانگەیاند "دەنگی ملیۆنان کەس و نوێنەری ئیرادە و ورەی ژنانە".

دەربارەی هاوسەرۆکی کۆنگرەى جڤاکى دیموکراتیک (کەجەدە) لەیلا گیوڤەن، کە بەهۆی ڕەخنەکانیەوە لە سیاسەتی شەڕی ئاکەپە دەستگیر کرابوو. بڕیاری ئازادکردنی دەرچووە، بەڵام هێشتا ئازاد نەکراوە و داواکاری گشتی دژ بەو بڕیارە هەستایەوە و باس لەوە دەکات کە لە دادگایەکی باڵاترەوە بڕیار هاتووە کە ئازاد نەکرێت و بە دیلیی بمێنێتەوە.

ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە لەو بارەوەیەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "بڕیاری دادگا بۆ هەر کەسێک ڕوون و پێویستە و دەبێت جێبەجێ بکرێت". دەستنیشانیشیان کرد کە لەیلا گیوڤەن بە شێوەیەکی میزاجیانە و بەدەر لە یاساکان دیل کراوە.

لە راگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپەدا هاتووە "لەیلا گیوڤەن دەنگی ژنانە، نوێنەری ئیرادە و ورەی ملیۆنان کەسە. ماوەی ٦ مانگ بەسەر بە بارمتەگرتنە نایاساییانەی لەیلا گیوڤەندا تێپەڕیوە و پێش چەند ڕۆژێک دادگا بڕیاری ئازادکردنی پەسەند کردبوو، بەڵام داواکاری کۆشک ئەم بڕیارەی دادگا ئاستەنگ دەکات. ئەمەش نیشانی دەدات کە هۆشمەندیی ئازادی ژن، کە ئازادانە و بە ورەوە لەدژی سیاسەتەکانی شەڕ، ئاشتی و ئازادی دێنێتە ئاراوە، ئاستەنگی هەرە گەورەیە لەبەردەم ڕژێمی ئاکەپە و کۆشکدا".

ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە لە کۆتایی راگەیاندراوەکەیاندا ئەوەشیان خستووەتەڕوو "لەیلا گیوڤەن نوێنەری گەلی جۆلەمێرگە، نوێنەری هەموو ژنانە و نوێنەری ئیرادە و ورەی ملیۆنان کەسە".

ر.م