ئەگەری سەپاندنی سزای ٧ تا ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر بولوتەکین هەیە

فیلیز بولوتەکین هاوشارەوانی سور بەتۆمەتی"ئەندامێتی ڕێکخستن" ئەگەری سەپاندنی سزای زیندانی ٧ تا ١٥ ساڵ زیندانی هەیە و کەیسەکەی لە دادگا ئامادەکرا.

دادوەری کۆماری لە ئامەد بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" سکاڵانامەیەکی دەربارەی فیلیز بولوتەکین هاوشارەوانی سور ئامادەکرد.

دادوەر داوای کرد کە سزای ٧ ساڵ و ٦مانگ تا ١٥ ساڵ سزا بەسەر بولوتەکین بسەپێنرێت، یەکێکی دیکە کە بولوتەکینی پێ تاوانبار دەکرێت ئەوەیە کە بەشداری یادکردنەوەی ڤەدات ئایدن سەرۆکی"HEP"کە لەلایەن"JITEM" وە کوژرابوو.