بزوتنەوەی ژنانی ئازاد وتەبێژەکەیان هەڵبژارد

بزوتنەوەی ژنانی ئازاد- TJA لە سێیەمین کۆبوونەوەیاندا لە شاری ئامەد، ئایشە گوککانیان وەکو وتەبێژی خۆیان هەڵبژارد.

کۆنفڕانسی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد- TJAکە بە بەشداریی ٧٠٠ ئەندامی ژن و بە دروشم "ئێمە ژنین، بۆ ئازادیمان هەین. بۆ گۆڕانکاری لەسەر پێین" لە دووەم رۆژدا کۆتایی پێهات. کۆنفڕانسەکە کە لە ئامەد سازکرا، هاوکارانی TJA، چەندین میوانی هەرێمی فیدڕالی کوردستان، چەندین ئەندامی رێکخراوی ژنان لە بەریتانیا، چەندین نوێنەری رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و چەندین نوێنەری دیکەی ژنان بەشدار بوون.

لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا ئایشە گوککان وەکو وتەبێژی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد- TJAهەڵبژێردرا.

هاوکات دوای کۆنفڕانسەکە باس لەوە کرا کە لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەنجامنامەی کۆنفڕانسەکەیان ئاشکرا دەکەن.

ز.ش