توندوتیژى و ئەشکەنجە بەرامبەر بە ژنانى زیندانیکراو ئەنجام دەدرێت

لە زیندانى جۆری تیى ژمارە ٢ى عوسمانییە، هەموو رۆژێک پاسەوانەکان ٤ ژنى زیندانیکراو ئەشکەنجە دەکەن.

سەعدیە سوەر باران هاوسەرۆک شارەوانیى پاسوورى  ئامەد لە زیندانى جۆرى تیى ژمارە ٢ى عوسمانییەدایە و رایگەیاند، پاسەوانەکان و بەڕێوەبەرانى زیندان توندوتیژى و گوشار  و ئەشکەنجەى زۆریان بەرامبەر ئەنجام دەدەن.

سەعدیە باران لە رێگەى مەلەک بارانى کچییەوە بە ئاژانسى هەواڵى ژن نیوزى راگەیاند، پاسەوانەکان و بەڕێوەبەرانى زیندان هەموو رۆژێک ئەو و ٣ زیندانى ترى ژن  ئەشکەنجە دەدەن.

راشیگەیاند، هەڤاڵێکى تریشیان خراوەتە ژوورى تاکە کەسی.

مەلەک باران ئەوەشى خستووەتەڕوو، پاسەوانان و بەڕێوەبەرانى ئەو زیندانە هەفتەى رابردوو هەڵیانکوتاوەتە سەر بەشی ژنان و دەستیان کردووە بە ئەشکەنجەکردنى ژنان.

لەسەر ئەو توندوتیژی و پێشێلکارییانە، مەلەک باران سکاڵاى دایکى گەیاندووەتە کۆمەلەىمافى مرۆڤ و داوایکرد، خاوەنداری بکەن  لە زیندانیانى ژن لە گرتوخانەى عوسمانییە.

مەلەک باران ئەوەشى وت "ئەگەر ئێستا پشتیوانی لە ژنانى زیندانیکراو نەکرێت رەنگە سبەى درەنگ بێت".

ر.م