توندوتیژیی دژ بە ژنان لە کۆپنهاگی دانیمارک ئیدانە کرا

توندوتیژیی پیاوان دژ بە ژنان لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زیادیکردووە و بۆ ئیدانەکردنی ئەو توندوتیژییە لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک چالاکییەک بەڕێوەچوو.

ژنانی کوردستان بۆ ئیدانەکردنی توندوتیژیی سەر ژنان لە نیترۆڤی شاری کۆپنهاگی دانیمارک چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "نا بۆ توندوتیژیی دژ بە ژنان"، "توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان سیاسەتە، ئەگەری ئەوەش هەیە بەرامبەر تۆش ئەنجام بدرێت" بەرزکرابووە.

لە چالاکییەکەدا بە ناوی ئەنجوومەنى ژنانی سێڤێ داوا لە کۆمەڵگەى دانیمارک کرا، کە لە بەرامبەر توندوتیژیی سەر ژنان بێدەنگ نەبن.

لە چالاکییەکەدا ئاڵاکانی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە - ئەوروپا) و چەندین پۆستەری جۆراوجۆر بۆ ئیدانەکردنی توندوتیژیی دژ بە ژنان بەرزکرابوونەوە و هەروەها دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە.

ژ.ت