تەژەکە-ئەوروپا لە دژی کلتوری دەستدرێژیی دەوڵەت، بانگەوازیەکی بڵاو کردەوە

تەژەکە-ئەوروپا رایگەیاند، بلۆکی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە کلتوری دەستدرێژیی سیستمی پیاوسالاری، بەردەوامە لە هێرش و سیاسەتی نکۆڵیکردن لە کوردستان، هاوکات لە دژی ئەو کلتورەی دەوڵەتی تورک بانگەوازیەکی ئاڕاستەی گەل کرد.

لەم بارەیەوە بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئەوروپا) رایگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"بلۆکی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە کلتوری دەستدرێژیی سیستمی پیاوسالاری، بەردەوامە لە هێرش و سیاسەتی نکۆڵیکردن لە کوردستان. ئەردۆغان و هاوکارانی، هێرش دەکەنە سەر هەر چوار پارچەی کوردستان. سوپا لاقەکەرەکەی کە بە تایبەتی لە کوردستان ئەرکی پێسپاردووە، ئەوە دەخاتە روو کە کۆنسێپنی شەڕ تا چی ئەندازەیەک قوڵە و لە یەک ناوەندەوە بەڕێوە دەبرێت. موسا ئۆرهان ئەفسەرەکەی سوپای تورک کە لە ئێلح بە شێوەیەکی سیستماتیک دەستدرێژی کردبووە سەر ژنێک، وتبووی، 'هیچم بەسەر نایەت' و دواتر سۆیسوز خاوەنداری لێکرد. دواتریش لە شاری وان ئاشکرا بوو کە سەربازێکی تر دەستدرێژی کردووتە سەر ژنێکی ١٧ ساڵان. ئەمەش ئاشکرای دەکات کە سیاسەتی دەستدرێژیکردن لە ئارادایە. ئەردۆغان کە فەرمانی دەستدرێژی داوە، هەمیشە ژنان و گەلی خۆڕاگری کردووەتە ئامانج.

پارادیگمای رێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان رۆژ بە رۆژ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هیوای بونیادنانی ژیانی جێگرەوە لە جیهاندا زیاد دەکات. لە تورکیاش لەگەڵ ئەوەی فشار لەسەر کۆمەڵاگا دروست دەکرێت و هاوڵاتیان دەستگیر دەکرێن، ئەردۆغان و ئەو فاشیزمەی ئەو نوێنەرایەتیی دەکات، لە بەرامبەر تێکۆشانی ژنانی کورد هەڵدەوەشێنەوە.

لە بەرامبەر کلتوری دەستدرێژیی دەوڵەت، بە تایبەت بانگەوازی ئاڕاستەی ژنانی کوردستان و گشت ژنان دەکەین کە لە دژی فاشیزم خۆڕاگر بن.

بە خۆڕاگریی ژنان، مرۆڤایەتی سەردەکەوێت. بێدەنگیی لە بەرامبەر کلتوری دەستدرێژی، بە واتای هاوبەشیکردنی تاوانەکە دێت. دەستدرێژی سیاسەتی دەوڵەت و ئەردۆغانە."

ز.ش