TJK-E داوای لە گەل کرد لە چالاکییەکانی ٨و٩ی ئایارلە بەلجیکا بەشداری بکەن

TJK-E سلاوی نارد بۆ بەرخۆدان وتێکۆشانی دایکان لەدژی گۆشەگیری و داوای لە گەل کرد لەچالاکییەکەی ٨ی ئایار لەبەردەم پەرلمانی ئەورووپا و ٩ی ئایار لەبەردەم بینای سەفارەتخانەی تورکیا، لەشاری بڕوکسل-ی بەلجیکا بەشداری بکەن.

تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا ( TJK-E) لە بەیاننامەیەکدا تیشکی خستەسەر چالاکی مانگرتن لەخواردنی هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلاگیوڤەن کە ماوەی ١٨١ ڕۆژە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد مانی لەخواردن کردووە و بەردەوامە و وتی، " دەسپێکردنی ڕوژوویی مردنی ١٥ گیراوی کورد بەئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان وهۆشیارکردنەوەی رایی گشتیی ودیسانەوە خاوەنداریەتی لە بەرخۆدان، بووەتە هۆیی جوڵانەوەی شەەقام. تەژەکە ڕایگەیاند ، سەرەڕای دیداری پارێزەکەکان لەگەل سەرۆک ئاپۆ، بەڵام گۆشەگیری نەشکاوە ."

٨ی ئایار لەبەردەم پەرلمانی ئەورووپا

ئێمە وەک تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا بڕیارمان داوە کە تێکۆشانەکانمان لە ئاستێکی گەورەتردا بەردەوام بکەین.هەربەوئامانجە ئێمە ڕۆژی ٨ی ئایار لەبەردەم پەرلمانی ئەورووپادا لەشاری بڕوکسل-ی بەلجیکا چالاکییەکی گەورە ڕێکدەخەین. ئێمە لەو چالاکییەدا داوا لەتەوای ڕێکخراوە وناوەندی جیهانی دەکەین کە لە ئاست ئەوگۆشەگیرییەدا بێدەنگی بشکێنن.

هەروەها لەدژی هێرش کردنەسەردایکانی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕۆژی ٩ی ئایار لەبەردەم سەفارەتخانەی دەوڵەتی تورکیا لە شاری بروکسل چالاکییەک بەڕێوە دەبەین. داوا لە هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکان دەکەین کە بەشداری لەو چالاکییانەدا بکەن و ئەرکی ئەخلاقی خۆیان بەجێگە بهێنن.

ک-ش