دایكان له به‌رده‌م زیندانی باكركۆی ده‌ستیان به چالاكی كرد
دایكی زیندانییانی به‌ندیخانه‌ی باكركۆی له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌كه له ئیسته‌نبووڵ ده‌ستیان به چالاكیی دانیشتن كرد.
دایكی زیندانییانی به‌ندیخانه‌ی باكركۆی له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌كه له ئیسته‌نبووڵ ده‌ستیان به چالاكیی دانیشتن كرد.
دایكان پاش چوونیان بۆ دیده‌نیی ڕۆڵه‌كانیان له به‌ندیخانه‌ی ژنانی باكركۆی، له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌كه ده‌ستیان به چالاكیی دانیشتن كرد. ڕایانگه‌یاند، ڕۆڵه‌كانیان دژبه گۆشه‌گیری له مانگرتندان. گوتیشیان، «ئێمه بۆیه هاتووین تا ڕێگری له مردنی ڕۆڵه‌كانمان بكه‌ین. تا ئه‌و كاته‌ی گۆشه‌گیری هه‌ڵده‌گیرێت له چالاكیدا ده‌بین.»
په‌ری ئاك یڵدز دایكی مانگرتوو له‌یلا ئاك یڵدز گوتی، ده‌بێ داواكارییه‌كانی چالاكانی مانگرتن جێبه‌جێ بكرێن و كۆتایی به گۆشه‌گیری بهێنرێت. گوتیشی، هه‌موو ڕۆژێك له كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆوه له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی باكركۆی چالاكیی دانیشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
s.m