دایکانی ئاشتی بانگەوازییەکیان ئاراستەی دایکی سەربازان کرد

دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی لە پەیامێکدا وتی:" ئەردۆغان سەربازەکان بە کوشت دەدات و با دایکی سەربازان گوێ لە پەیمەکەمان بگرن و بەشدار بن لەگەڵماندا. وەرن با بە یەکەوە داوای ئاشتی بکەین."

دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی لە ئەستەنبول لە بارەی کوشتنی سەربازان لە ئیدلب، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، پانکارتی "بانگەوازی بۆ مرۆڤایەتی، پرسیاری شەڕ لە دایکان بکەن" بە زمانی کورد و تورکی کرایەوە.

دیندار یلماز ئەندامی دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا قسەی کرد و وتی:"ئەردۆغان چی مافێکی هەیە کە رۆلەکان لە دایکانیان بسەنێت و لە ئیدلب بە کوشتیان بدات؟."

دواتر دایکی ئاشتی رەحیمە ئینجە قسەی کرد و رایگەیاند، ٣ کەس لە بنەماڵەکەی کوژراون و وتی:"بە مەبەستی داواکاری بۆ کۆتاییهێنانی شەڕ، بەر لە ماوەیەک لەگەڵ دایکی سەبازاندا کۆبووینەوە. ئێستا جارێکی دیکە بانگەوازی ئەوە دەکەین کە دایکی سەربازان بێن و بە یەکەوە داوای ئاشتی بکەین."

دایکی ئاشتی ناییفە باشارانیش وتی:" بانگەوازیم بۆ دایکی سەربازان و ئەو دایکە کوردانەی لێرە نیین ئەوەیە، وەرن با بە یەکەوە ئاشتی بونیاد بنێین. با دایکی سەربازان گوێ لە پەیامەکەمان بگرن و لەگەڵمان بەشدار بن. وەرن با بە یەکەوە داوای ئاشتی بکەین."

ز.ش