دیلان سپێرتی: هۆزان مزگین هەموو ساتەکانی ژیانی بۆ هونەرتەرخان کردبوو

دیلان سپێرتی، ئەندامی بەڕێوەبەریی کەژەکە KJK، لەبارەی کەسایەتی شۆڕشگێڕی هونەرمەند، هۆزان مزگین قسەی کرد و وتی: "هەڤاڵ مزگین تەنیا هونەرمەندێک نەبوو، لە هەمان کاتدا فەرماندەیەک و شوڕشگێڕێکی قارەمان بوو".

ئەو ئەندامەی بەڕێوەبەریی کەژەکە، لەبارەی کەسایەتیی شۆڕشگێڕیی هونەرمەند هۆزان مزگین قسەی کرد و وتی: "هەڤاڵ مزگین تەنیا هونەرمەندێک نەبوو، لە هەمان کاتدا فەرماندەیەک و شوڕشگێڕێکی قارەمان بوو. هۆزان مزگین هەموو ساتەکانی ژیانی شۆرشگێڕیی خۆی وەکو هونەری ئازادیی دەبینی".

دیلان سپێرتی، لە سەرەتای قسەکانیدا لەبارەی کەسایەتی شۆرشگێڕ و قارەمانی هۆزان مزگیندا یادی هەموو شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە و دڵسۆزیی خۆی بۆ شەهیدان دووبارە کرد و وتی :"سەرەتا من زۆر شانازی بە ناسینی هۆزان مزگینەوە دەکەم، ساڵی ١٩٩١ ئێمە لە بۆتان بووین، لەوێ هەڤاڵ مزگینم ناسی، هەڤاڵ مزگین لە ساحەی سەرۆکایەتەوە دەهاتەوە، ئێمە لە هەموو ساتەکانیدا، لە تێڕوانین، هەڵسوکەوت، خرۆشان، مۆرال و بەشداربوونی لەگەڵ هەڤاڵاندا، ئەو هێزەمان بینی کە لە ڕێبەرایەتییەوە وەریگرتبوو".

'هەڤاڵ مزگین هونەرمەندی شۆرش و ژیانە'

دیلان سپێریت تیشکی خستە سەر بایەخی هونەر بۆ شەهید مزگین و وەهای گوت: "هەڤاڵ مزگین بەر لەوەی بێـە چیا ئازادەکان، لەناو کۆمەڵدا خەباتی کەلتووری و هونەری بەڕێوەدەبرد، لەو ساڵانەدا ئازاری هەر زۆری چەشتبوو بەهۆی گوشارەکانی دوژمنەوە، لەوێش گوێی بەوە نەدەدا و لە تیپی مۆسیقای 'بەرخۆدان' دەستی بە کاری هونەری کرد، بە گۆرانییەکانی خۆی گرنگی وڵاتپارێزیی و شۆرشگێڕیی بە کۆمەڵگەی کوردی دەناساند و گەیاندییە ئاستێکی زۆر کاریگەر، هەڤاڵ مزگین باوەڕی بەو هونەرە هەبوو، یان دەبووە دەنگی ئێش و ئازارەکانی گەلەکەی، هەمیشەی هەوڵی بۆ ئەوە دەدا، هەربۆیە دەتوانین بڵێین هەڤاڵ مزگین هونەرمەندی ژیان و شۆرش بوو".

لەبەرانبەر هەڤاڵێتیدا زۆر هەستیار بوو

دیلان سپێرتی لە بەردەوامی هەڵسەنگاندنەکانی خۆیدا خاکەڕایی و کەسایەتی هەمەلایەنەی هۆزان مزگینی وەها باس کرد: "لە چیاکانیشدا هۆزان مزگین خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز بوو، نەک تەنیا لەڕووی هونەرییەوە، لەپەنای ئەوەشدا لە بواری فەرماندەییشدا پێشەنگ بوو، کاتێک ئێمە چووینە گارزان، هەڤال مزگین لە بەڕێوەبەرایەتی ئیالەتدا بوو، وەکو بەڕێوەبەرایەتی ئیالەتی گارزان جاری یەکەم بوو هەڤاڵ مزگین لەناو هەڤاڵانی ژن ئەرکی وەردەگرت، جگە لەوەش، پێش ئەوەی بضیتە ساحەی سەرۆکایەتی، لە ماردین ئەندامی بەڕێوەبەرایتی بوو. هۆکاری بەهێزبوونی هەڤال مزگین ئەوە بوو کە بە شێوەیەکی بەهێز ڕێبەرایەتی دەخوێندەوە، هەربۆیە هەڤاڵ مزگین هەڤاڵێکی هەمەلایەن بوو، تەنانەت لەو ساڵانەدا هەڤاڵ مزگین کۆمیتەی کەسوکاری گەریلا و وڵاتپارێزان و کۆمیتەی پەروەردە و ژنانی دروست کردبوو، ئەوە دەبووە هۆکار کە گەل و هەڤاڵەکانی هێزەکەی ببینن و خۆشیان بوێت، لە هەمان کاتیشدا ئەویش لەگەڵ هەڤاڵەکانی کەسێکی خاکەڕا بوو، بایەخێکی زۆر گەورەی دەدایە هەڤاڵێتی، هەمیشە بە ئێمەی دەوت: 'پێویستە ئێمە لەبەرانبەر هەڤاڵەکانمان هەوڵی زۆر بدەین' بۆ ئەوەی کەسایەتییەکان بەرز بکاتەوە، هەوڵی زۆری دەدا".

'بە شەهیدبوونی، سەدان مزگین ژیانەوە'

دیلان سپێرتی لە کۆتایی قسەکانیدا بە چەند وتەیەک باسی پەیوەستبوونی بە هۆزان مزگین کرد و وتی: "هەڤاڵ مزگین تەواوی ساتەکانی ژیانی بە واتا دەژیا، هەڤاڵەکانیش ئەوەیان زۆر باش دەزانی، هەڤاڵ مزگین هەتا ەئو ساتەی کە شەهید دەبێت بە رۆحی گرێدراوی بە ڕێبەرایەتی، بە گەل، شۆرش و هونەری ڕاستەقینەدەژیا و بە شەهیدبوونیشی وەڵامی هەرە راست دەداتەوە دوژمنەکانی، لە هەمان کاتیشدا گەلی کوردیش خاوەندارییەتیان لە هەوڵ و هونەری مزگین کرد و تا ئەمرۆکە سەدان کچی کورد ناویان مزگینە، ئەوەش بووە وەڵامێکی هەرەبەهێز بۆ دوژمن".

ک-ش