دەبێ ژنانی گەنج تێکەڵی تێکۆشانی دایکان ببن

کۆمەڵەی ژنانی گەنج، تیشکیان خستە سەربەرخۆدانی دایکان بۆ مانگرتن و لابردنی گۆشەگیری و وتیان: "پێویستە بە زووترین کات ژنانی گەنج تێکەڵی تێکۆشانی دایکانمان ببن".

کۆمەڵەی ژنانی گەنج ڕاگەیاندراوێکی نووسراویان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند: "بەرخۆدانی مانگرتن لە باکووری کوردستان رۆژ بە ڕۆژ گەورەتردەبێت، گەورەبوونی هەرە کۆتاییش بریاری ئەو ١٥ زیندانییە بوو کە ڕۆژووی مردنیان ڕاگەیاند، هەڤاڵانمان پەیامی (ئەگەر لە کوردستان ئازادی جێبەجێ ببێت، بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەبێت) دا، لەو قۆناغەی ئێستا پێی گەیشتووین، جگە لە مانگرتن هیچ ڕێگایەکی دیکە نەهێڵراوەتەوە".

کۆمەڵانی ژنانی گەنج، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان وەبیر هێنانیەوە و وتیان: "دایکانمان کە بۆ بەرخۆدانی زیندانان بوونە دەنگ، هەڵوێستیان وەرگرتووە و ئەوەی داوا دەکرێت نیشانیان داوە".

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەو بەرخۆدانە بە پێشەنگایەتی دایکان دەستپێکراوە، پێویستە گەنجانی گەلی کورد و ژنانی گەنج گەورەتری بکەن، پێویستی ئەرکی ئەم قۆناغە بگرنە ئەستۆی خۆیان جێبەجێی بکەن.

ئەو هێرشانەی کرانە سەر دایکان بەبێ وەڵام نامێنێتەوە، تۆڵەی دەکرێتەوە، هەر شوێنێک زوڵمی لێ بێت، ژیانێکی ئازادی لێ وەدیدەهێدرێت و جیهان بە دەوڵەتی تورکیای فاشیست تەنگ دەکات.

گۆشەگیریی لە دژی کەسایەتی ڕێبەرایتی ئێمەدا رۆژ بەرۆژ قورستر دەکرێت، رۆژ بەرۆژ زیاتر جەستەی گەنجەکان لە زیندانەکاندا دەتوێنەوە، دیسان کاتێک لە کۆڵانان هێرشی سەر دایکانمان دەکەن و بەدوای خۆیاندا ڕایاندەکێشن، نابێ هیچ گەنجێکی کورد بە ئاسودەیی بخەوێت، لە کاتێکدا کە فاشیزم لەسەر گەلەکەمان قووڵتر دەبێت، دەبێ ژنانی گەنج و گەنجان ئەو هەناسەیە قبوڵ نەکەن کە وەکو کۆیلە بیانژیێنێت، دەبێ هەموو کۆڵان و گەڕەکەکانی کوردستان، بۆ دوژمن بکەنە گۆڕستان.

ڕۆژ رۆژی یەکبوون و بوون بە دەنگی زیندانەکانە، دەبێ هەموو گەلی ئێمە و ژنانی گەنج لە سەر بەرخۆدانی زیندانییەکان بێنە جواب، لەبیری نەکەین کە ژیانی ئازاد بە تێکۆشانەوە دێتەدی، ئەو تێکۆشانەش لە کۆڵانەکانە، بەبێ ئەوەی بۆ هەر شتێک درەنگ بێ، دەبێ هەموو ژنانی گەنج تێکەڵی دایکانمان بن".

ک٠ش