دەوڵەتى تورک پەیامنێرێکى ژن نیوزی دەستگیرکرد

دەوڵەتى تورک لە ئیزمیر پەیامنێرێکى ژن نیوزی بە ناوی مەلیکە ئایدن دەستگیرکرد.

پۆلیسی دەوڵەتى تورک پاساوى دەستگیرکردنى مەلیکە ئایدن-ی بۆ بڵاوکردنەوەى چەند بابەت و پۆست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گەڕاندووەتەوە.

مەلیکە ئایدن بۆ ئامادەکردنى هەواڵ رۆیشتبوو بۆ پارێزگاى ئایدن و لە کاتى گەڕانەوەیدا بۆ ئیزمیر لە خاڵی پشکنین لەلایەن پۆلیسى دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا.

پەیامنێر مەلیکە ئایدن بە پاساوی بڵاوکردنەوەى چەند بابەت و پۆست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

ر.م