دەوڵەتى تورک چالاکوانێکى بزووتنەوەى ژنانى دەستگیرکرد

لەیلا ئاشکان چالاکوانى بزووتنەوى ژنانى ئازاد لە کاتى چوونی بۆ شاری تاتوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا.

لەیلا ئاشکان چالاکوانى بزووتنەوەى ژنانى ئازاد (TJA) بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسى ژنان لە شاری وانەوە دەچوو بۆ ئامەد، بەڵام هێزە ئەمنییەکانى دەوڵەتى تورک لە رێگادا و لە شاری تاتوان دەستگیریان کرد.

راگەیاندرا بە پاساوی کردنەوەى دۆسیەک لە دژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و رەوانەى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی تاتوان کراوە.

ژ.ت