رێکخراوەکانی رەنج و مافەکانی مرۆڤ: دەستبەجێ زیندانیان ئازاد بکەن

رێکخراوەکانی رەنج و مافەکانی مرۆڤ ئۆپڕاسیۆنەکەی ٢٢ی ئەم مانگە (٢٢ گوڵان)ی ئیدانە کرد کە تێیدا ١٨ کەس کە زۆربەیان پارێزەری مافی ژنان و سیاسەتمەدار بوون دەستگیر کران و داوای کرد ئەو زیندانیانە دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

IHD, THIV, TMMOB, OHD, DISK ، KESK و بە گشتی ١٥ رێکخراوی رەنج و مافەکانی مرۆڤ ئۆپڕاسیۆنەکەی  ٢٢ی ئایاریان ئیدانە کرد کە لە ناوەندی شاری ئامەد بەڕێوە چوو، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە کرا کە ئەمە لێپرسینەوەی تاوان نیە، بەڵکو هەوڵێ بێدەنگکردنی کۆمەڵگا و چەوساندنەوەیێتی.

لە راگەیێندراوە هاوبەشەکەدا، باس لەوە دەکرێت، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا و ئەندامەکانی کە کاریان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و بابەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەکرد، لە رۆژی عەرەفەی جەژندا دەستگیر کران و رەوانە زیندان کران.

لە بەردەوامی راگەیێندراوەکەدا باس لەوەش کرا کە لە چوارچێوەی هەمان ئۆپڕاسیۆندا ئەندامانی ئەنجومەنی هەدەپە و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیەکان دەستگیر کران و دواتر رەوانە زیندان کران.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:"لەم خاڵەدا جموجوڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی سنووردار دەکرێن، چالاکانی بواری مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسان و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی حکومەت، دەبن بە ئامانجی هێرش و پەلەمارەکان و بە دەست دادگا دەیانەوێت دەنگیان ببڕن. دەیانەێت رێگری لە دەنگ و پشتیوانی کۆمەڵایەتی بکەن لە دژی ئەو ئۆپڕاسیۆنە نایاسایانە.

کۆبونەوە جەماوەریەکان، کۆنگرەی رۆژنامەوانی، بڵاوکراوەی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، کار و چالاکیەکان لە بواری پاراستنی مافی ئەو ژنانەی مافەکانیان پێشێل کراوە، بۆ کۆمەڵەی ژنانی روسا وەکو تاوان دیاری کراوە و ئەمەش وەکو بیانووی گرتنیان دەستنیشان کراوە. بۆیە ئەمە لێپرسینەوە نیە لە تاوان، بەڵکو ئامانج لێی بێدەنگکردنی کۆمەڵگا و چەوساندنەوەیێتی.

ئێمە وەکو رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و رێکخراوە پیشەییەکان کە ناوەکانمان لە خوارەوە هاتووە، ئەم لێپرسینەوانە کە رێگری لە کار و چالاکیە مەدەنیەکانی کۆمەڵگا دەکات، ئیدانە دەکەین و داواکارین دەستبەجێ زیندانیان ئازد بکرێن."

ناوی ئەو رێکخستن و رێکخراوانەی ئەم راگەیێندراوەیان واژۆ کردووە بەم شێوەیەیە:

کۆمەڵەی مافی مڕۆڤ-لقی ئامەد

سەندیکاکانی ئامەد

ژووری پزیشکانی ئامەد

نوێنەرایەتی وەقمی مافی مرۆڤی تورکیا-لقی ئامەد

نوێنەرایەتی دەستپێشخەری ماف لە ئامەد

کۆمەڵەی ژنانی رۆسا

کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی-لقی ئامەد

رەوشی ژنان بۆ پشتیوانی

یەکێتی ژووری ئەندازیار و بیناسازانی تورکیا-لقی ئامەد

پلاتفۆرمی لقەکانی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی رەنجدەرانی کۆمەڵگا

نوێنەرایەتی کۆنفیدارسیۆنی سەندیکاکانی رەنجدەری شۆڕشگێری لە هەرێمی ئامەد

دەستپێشخەری دەروونناسانی میزوپوتامیا

کۆمەڵەی پسپۆرانی خزمەتگوزاری کۆمەڵگا-لقی ئامەد

ژووری دانسازانی ئامەد

کۆمەڵەی هیوای رەنگاورەنگ

ز.ش