دیلان سپێرتێ: دەبێت گەلی کورد کۆتایی بەوبێدەنگییە شەرمنانە بهێنێت

دیلان سپێرتێ ئەندامی بەڕێوەبەری کەژەکە ئەوەی خستەڕوو کە ئەمە شەرمێکی گەورەیە بۆمرۆڤایەتی کە دایکانی کورد لەلایەن پۆلیسی تورکەوە بە عەرددا ڕادەکێشرێن و داوای لەگەلی کورد کرد کە ' با بەم شەرمە بلێن نا. "

دیلان سپێرتێ ئەندامی بەڕێوەبەری کەژەکە دەربارەی چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و هێرشی هێزی فاشیست لەدژی دایکانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات تاوتوێ کرد.

سپێرتێ وتی، " بێدەنگی ئێمە لەهەمبەرهێرشی فاشیست بۆسەردایکانی ئێمە، شەرمێکی گەورەیە بۆمرۆڤایەتی و کەرامەتی ئێمە."

'دەبێت ئێمە باش لە پەیامەکە تێبگەین'

سپێرتێ ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت هەموو گەلانی دیموکرات ببنە دەنگی بەرخۆدانی زیندانەکان و وتی،" هەڤاڵانی ئێمە کە بە مانگانە لەمانگرتن لەخواردندان، دەری دەخەن کە ئەوان برسیی نین، بەڵام بێدەنگی ئەوان دەکوژێت. دەبێت ئێمە لە مەساجەکەی ئەوان تێبگەین. بە پێشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن و ناسریاگز چالاکی مانگرتن دەستیپێکردووە و وەک چالاکییەکی مێژوویی لە مێژوودا تۆمار دەکرێت. ئەو چالاکییە لە زیندانەکانیش بەردەوامە و ئێمە ئەو چالاکییە پیرۆزدەکەین. لە هیچ شوێنێکی جیهاندا وێنەی نییە و ئێمە بەرزدەینرخێنین."

'مرۆڤایەتی تاقی دەکرێتەوە'

دیلان سپێرتی ئەوەی خستەڕوو کە بە قۆناغێکی هەستیاردا دەربازدەبین و وتی، " چالاکی مانگرتن لەخواردن کە بەدروشمی 'ئێمە گۆشەگیری بشکێنین، فاشیزم هەڵبوەشێنینەوە و ڕێبەرئاپۆ ئازاد بکەین'، بەئیرادەیەکی مەزن بەردەوامە. هەڤالانی مانگرتوو ئەوە دەخەنەڕوو کە برسییەتی ئێمە ناکوژێت، ئەوەی کە ئێمە دەکوژێت بێدەنگییە. دەبێت ئێمە دەبێت لەو پەیامە تێبگەین. دەبێت گەلی ئێمە بڕژێنە مەیدانەکان و بەشداری لەچالاکی دانیشتنی دایکان ببن.

گەلی کورد زیاتر لە٤٠ ملیۆنە،هەربۆیە دەبێت دایکان نەتەنیا نەهێڵین. دەبێت بەهانای هاواری زیندانەکانەوە بچین.مافی سروشتیی دایکانە کە چالاکی ئەنجام بدەن.بەڵام پۆلیسی تورک بە دارو شەق هێرش دەکەنە سەریان. دەبێت ئێمە وڵامی پۆلیسی تورک بدەینەوە. ئەردۆغان کە هێزی خۆی لە ئیستانبول وەردەگرێت، لە٣١ی ئاداردا گورزێکی سەختی لێدرا و تووشی شکەستێکی گەورەهات. داعش و ئەردۆغان یەک سەرچاوەن. هزرێک کە هێرش دەکاتە سەردایکان.

'دەبێت بێدەنگی ببێتە هاوار'

ئەندامی بەڕێوەبەری کەژەکە، دیلان سپێرتێ ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت دەنگی چالاکانی مانگرتوو ببیستین و وتی، " (سی پی تی) و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کە لەهەمبەرهێرش بۆسەردایکان بێدەنگییان نواند، دەبێت شەرم بکەن. ئێمە داوا لەگەلی خۆمان دەکەین کە لەهەمبەرفاشیزمی ئەردۆغان بێدەنگی بشکێنن.بێدەنگی ئێمە لەهەمبەرهێرشی پۆلیسی تورک بۆسەردایکان، شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتییە. دەبێت گەلی کورد لەهەرشوێنێک سەرهەڵدان بکەن. ئێمە وەک هێزی گەریلا بەڵێن دەدەین کە تۆڵە لە فاشیزم بکەینەوە. لەهەمبەرگۆشەگری سەرڕێبەر ئاپۆ ببینە دەنگی چالاکوانان."

ک٠ش