'عەدالەت نییە، دەبێت خۆمان بپارێزین'

لە تورکیا هەتا دێ کوشتنی ژنان زیاد دەبێت. ژنان دەڵێن: "لە تورکیا عەدالەت نییە، دەبێت ئێمە خۆمان بپارێزین".

لە تورکیا ژمارەی ئەو ژنانەی دەکوژرێن هەتا دێ زیاتر دەبێت. هەفتەی رابردوو لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە بایبورت، کۆجاعەلی و ئەستەنبۆڵ ٣ ژن لەلایەن هاوژین و پیاوانەوە کە دەیانناسین، کوژراون.

بەپێی زانیارییەکانی (پلانفۆرمی ئێمە جینایەتەکانی ژنان دەوەستێنین) لە مانگی تشرینی دووهەمدا ٣٩ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون.

 لە باخچەلی ئەڤلەری ئەستەنبۆڵ لە گەڕەکی هەرە قەرەباڵغی شرین ئەڤلەر هۆکاری زۆربوونی کوشتنی ژنانمان، لە پیاوان و ژنان پرسی.

گەل بیر لە چی دەکاتەوە؟

تێڕوانینەکانی خەڵک لە شرین ئەڤلەر بەم شێوەیەیە:

"وەکو پێویست لێکۆلینەوە ناکرێت، لە کۆمەڵگادا کێشەی سایکۆلۆژی و رۆحی هەیە".

"مرۆڤەکان زۆر خراپ بوون"

"ئەگەر سزا هێشتا گەورەتر بێت، دادگا یەکسەر بەری نەدات دەتوانێت بەر پێ بگیرێت. لەوانەیە لە داهاتوودا بەسەر منیشدا بێت".

"هەتاکو عەدالەت نەبێت ئێمە هەموو رۆژێک دەمرین"

"لە تورکیا دادگا هەیە؟ پیاوێک چی بڵێت هەر ئەوەیە. لە تورکیا عەدالەت نییە"

"هەژاریی و بێکاریی و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان. توندوتیژی بەرامبەر بە هەموومان دەکرێت. ئێمە هێشتا دەیبینین".