كومسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان بە بۆنەى ٨ی مارسەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە
کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى ٨ی مارس رۆژی جیهانیى ژنانى زەحمەتکێش پەیامێکى بڵاوکردەوە.
کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى ٨ی مارس رۆژی جیهانیى ژنانى زەحمەتکێش پەیامێکى بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە " ده‌سه‌ڵاتداران له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه به‌رده‌وامی به كوێله‌كردنی ژنان و كۆمه‌ڵگا به گشتی ئه‌ده‌ن و ژن وه‌كو ئامراز به‌كاریان هێناوه. ئێمه باش ئه‌زانین كه هه‌تا ژن ئازاد نه‌بێ كۆمه‌ڵگایش ئازاد نابێ".
ئەوەش هاتووە "به سایه‌ی تێكۆشانی هه‌زاران ژنی كورد وه‌كو ساكینه، روژبین، روناهی، زیلان، ڤیان، شیرین وئارینان، به‌رخودانی وتێكۆشانی ژنی ئازاد له روژی ئه‌مڕومان گه‌یشتوه به ئاستێكی زۆر به‌رز. ئێمه له‌و باوه‌ڕین كه تێكوشانی ژنانی كورد به فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی، یه‌كێتی ویه‌كڕێزی گه‌لان ئاوا ده‌كات وئارامی و یه‌كسانی مسوگه‌ر ده‌كات."
دەقی پەیامەکەى کۆمسیۆنی ژنانى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان بە بۆنەى ٨ی مارسەوە
به بۆنه‌ی ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
به هه‌زاران ساڵه ژنان له به‌رامبه‌ر زهنیه‌تی پیاوسالاری له به‌رخۆدان دان و به‌رده‌وامی به تێكۆشان ئه‌ده‌ن. هه‌ره زۆر ژنان به هۆی مودێرنیته‌ی كاپیتالیزم و سیسته‌می ده‌وڵه‌تنه‌ته‌وه له به‌هاكانیان و له ئازادی خۆیان دوورخراونه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه به‌رده‌وامی به كوێله‌كردنی ژنان و كۆمه‌ڵگا به گشتی ئه‌ده‌ن و ژن وه‌كو ئامراز به‌كاریان هێناوه. ئێمه باش ئه‌زانین كه هه‌تا ژن ئازاد نه‌بێ كۆمه‌ڵگایش ئازاد نابێ.
له رۆژی ئه‌مڕومان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و سه‌رانسه‌ری جیهان و به تایبه‌تیش له كوردستان شه‌ڕه‌ێكی بێ وژدانی و بێ ئه‌خلاقی له ئارا دایه كه دژ به هه‌موو نزخ و به‌هاكانی مرۆڤایه‌تییه. جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی هه‌ره زۆر ئێش وئازار ده‌كێشن ژن و منداڵن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌ڕه وهێرشی ده‌سه‌ڵاتداران سه‌ری هه‌ڵده‌دات وڕووبه‌رووی ده‌بێته‌وه ژنی ئازاده وده‌سكه‌وته‌كانییه.
له سه‌ر جوگرافیای كوردستان به سایه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان له سه‌ره‌تا‌وه هه‌تا ڕوژی ئه‌مڕومان ژنانی ئازاد به‌رخۆدانییه‌كی بێ وێنه‌یان به‌رێوه بردوه له دژی زهنیه‌تی دواكه‌وتوو وپیاوسالار. به سایه‌ی تێكۆشانی هه‌زاران ژنی كورد وه‌كو ساكینه، روژبین، روناهی، زیلان، ڤیان، شیرین وئارینان، به‌رخودانی وتێكۆشانی ژنی ئازاد له روژی ئه‌مڕومان گه‌یشتوه به ئاستێكی زۆر به‌رز. ئێمه له‌و باوه‌ڕین كه تێكوشانی ژنانی كورد به فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی، یه‌كێتی ویه‌كڕێزی گه‌لان ئاوا ده‌كات وئارامی و یه‌كسانی مسوگه‌ر ده‌كات.
شۆڕه‌شی ڕۆژئاوا كه شۆڕشی ژنه وله سه‌رانسه‌ری جیهان ناسرا و له باوه‌شكرا له سه‌ر ئه‌و بنه‌ما پێكهاتوه. به به‌رخۆدانی و فداكاری ژنانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان تێكۆشانی ئازادی ژن ڕۆژ به ێۆژ گه‌شه‌ده‌كات و بڵندتر ده‌بێت.
ئێمه وه‌كو ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان هه‌شتی مارس له سه‌رجه‌م ژنانی جیهان پیر‌وز ده‌كه‌ین و بۆ ماینده‌كردنی ده‌سكه‌وته‌كان كه به به‌ده‌لی گرانبه‌ها به ده‌ستهاتوون بانگی به‌رزكردنی تێكۆشان ئه‌كه‌ین.
ژ.ت