كۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی كوردستان (پاژك) په‌یامێكی بۆ یادی شه‌هید ڤیان سۆران بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه: «هاوڕێمان ڤیان سۆران (له‌یلا والی حوسێن)، له دژی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به ڕێبه‌ر ئاپۆ چالاكیی فیدایی كرد و بوو به په‌رژینێك له ئاگر له ده‌وری ڕێبه‌ر ئاپۆ. له چوارده‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا، به‌رێزداری و منه‌ته‌وه یادی ده‌كه‌ینه‌وه. به تێكۆشانه‌كه‌مان له‌سه‌ر هێڵی فیدایی و به ئازادكردنی ڕێبه‌رایه‌تیمان دڵسۆزی خۆمان بۆ یادی ئه‌و پیشان ده‌ده‌ین.»
پاژك ڕایگه‌یاند، ڤیان سۆران به دیلگرتنی ئۆجالانی قبووڵ نه‌كردووه و تێكۆشانی شۆڕشگێڕی خۆی كردووه‌ته دیاری بۆ ئازادیی ئۆجالان.
«هاوڕێ ڤیان یه‌كێك بوو له كادیره پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیمان و ژنێكی به‌هادار بوو كه نه‌ریتی به‌رخۆدانی باشووری كوردستانی به هێڵی فیدایی بزووتنه‌وه‌ی ئازادییه‌وه گرێ دا. به‌دیلگرتنی ڕێبه‌رایه‌تی و پیلانگێڕی قبووڵ نه‌كرد و تێكۆشانی شۆڕشگێڕیی خۆی كرده دیاری بۆ ئازادیی ڕێبه‌رایه‌تی. هاوڕێمان ڤیان بانگه‌وازییه‌كی وه‌های كرد [په‌یامی من په‌یامی ئازادییه. بانگی هه‌مووتان ده‌كه‌م؛ بۆ پاراستنی سه‌رۆك ئاپۆ و سه‌ركه‌وتن، چالاكی و تێكۆشین گه‌ش بكه‌ن.] گه‌له‌كه‌مان به تێكۆشانی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆی له دژی پیلانگێڕی وه‌ڵامی ئه‌م بانگه‌ی دایه‌وه. گه‌لی كورد به دیلگرتنی ڕێبه‌ری خۆی هه‌رگیز قبووڵ نه‌كرد و له دژی گۆشه‌گیری و سیسته‌می ئیمڕاڵی هه‌میشه تێكۆشا.»
پاژك ڕایگه‌یاندووه: «پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌وێته ساڵی ٢١هه‌مییه‌وه، گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌رایه‌تیش له هه‌موو كاتێك زیاتر تووند كراوه و له دژی ئه‌مه‌ش چالاكیی گه‌وره‌ی به‌رخۆدان ده‌كرێن. له‌سه‌ر ڕێبازی له‌یلاكان كه له مێژووی ئازادیی ئێمه‌دا هه‌میشه پێشه‌نگایه‌تییان كردووه، به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن به‌رخۆدانی مانگرتنه‌كانی كوردستان و سه‌رانسه‌ری جیهان، ده‌ستیان پێكرد. به‌م چالاكییانه داوا ده‌كرێت كۆتایی به گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌رایه‌تی بهێنرێت و هه‌لومه‌رجی كار و ژیانی ئازادی بۆ دروست بكرێت. مانگرتنه‌كان بوونه‌ته درێژه‌پێده‌ری تێكۆشانی سه‌ر هێڵی ئازادی و فیدایی هاوڕێیانی شه‌هیدمان كه له دژی به دیلگرتنی ڕێبه‌راتی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نا. مانگرتنه‌كان له خواردن به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌ون، گۆشه‌گیری ده‌شكێنن و فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنن.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: «تێكۆشان به پێشه‌نگایه‌تی ژنانی كورد ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بێت. ژنانی كورد به‌م تێكۆشانه قه‌رزباری شه‌هیده قاره‌مانه‌كانن كه به ڕوحی فیدایی شه‌ڕیان كرد، تێكۆشانیان كرد و بۆ ژنانی كوردستانی و جیهان هۆش و بیری ئازادی و به‌رخۆدانیان ئافراند. پێویسته بزانرێت، ئێمه تێكۆشانی خۆمان له‌سه‌ر هێڵی شه‌هیده‌كانمان گه‌وره ده‌كه‌ین و هه‌تا ڕێبه‌ر ئاپۆی ئافرێنه‌ری ئازادیی ژن، ئازاد نه‌بێت واز له به‌رخۆدان ناهێنین.»
«له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه سڵاو له گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان، به‌رخۆدێرانی مانگرتنه‌كان، چالاكان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، داوایان لێ ده‌كه‌ین ئه‌م چالاكییانه‌یان به‌رفره‌وانتر بكه‌ن. هاوڕێمان ڤیان سۆران ده‌یگوت، [به‌و مه‌رجه‌ی كه هه‌موو كه‌س له‌پێناو پاراستنی خۆی و گه‌له‌كه‌ی به‌شداری بكات له شه‌ڕی سه‌رفرازی و كاری بۆ بكات، دڵنیایی سه‌ركه‌وتن له ده‌ستی خۆماندایه]. له‌به‌رئه‌وه هه‌ر كوردێك، هه‌ر ڕۆشنبیرێك، هه‌ر ڕێكخراوێك، توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هه‌موو شار و گونده‌كان، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به خۆیان ده‌ڵێن كوردم و مر‌ۆڤم پێویسته ئه‌مساڵ خاوه‌نی خشته‌یه‌كی چالاكی بن. ئامانجی ئه‌م خشته‌یه‌ش ده‌بێ ته‌نیا ئازادی و سه‌ركه‌وتن بێت. ئیدی پێویسته بێچاره‌یی و شكست نه‌مێنێت، له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا پێویسته ئێمه چاره‌نووسی خۆمان به تێكۆشانی خۆمان دیاری بكه‌ین. به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ئه‌م بانگه‌ی تێكۆشانی هاوڕێ ڤیان سۆران ده‌درێته‌وه، ئێمه به‌شێوه‌یه‌ك كه شایسته‌ی شه‌هیدان بێت تێده‌كۆشین.»
له كۆتایی په‌یامی پارتی ئازادیی ژنانی كوردستان (پاژك)دا هاتووه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ ڤیان سۆراندا جارێكی دیكه به‌ڕێزدارییه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه و جارێكی دیكه به‌ڵێنی خۆمان دووپات ده‌كه‌ین كه تێكۆشانی خۆمان سه‌رده‌خه‌ین.
s.m