كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی ژنانی شه‌هید ڕۆناهی به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌نجومه‌نی ژنانی شه‌هید ڕۆناهی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ساز كرد و سڵاوی ئاراسته‌ی مانگرتوان كرد.

ئه‌نجومه‌نی ژنانی شه‌هید ڕۆناهی له‌ شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ساز كرد. له‌ كۆنگره‌كه‌دا په‌یامی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی (TAJÊ)، ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژنانی گوڵان گولۆ، ئارین میركان و بارین كۆبانێ خوێندرانه‌وه‌. دواتر هاوگوته‌بێژ و ئه‌ندامانی كۆمسیۆن هه‌ڵبژێردران.

به‌ زمانی كوردی، ئه‌ڵمانی و توركی سڵاو ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن و مانگرتوانی دیكه‌ كرا. ڕاگه‌یه‌نرا، «كۆتایی به‌ گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین، كوردستان و سه‌رۆك ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ین.»

له‌ كۆنگره‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌نرا كه ٨ ڕێكخراوی ژنان ئاماده‌كاری بۆ‌ ڕێپێوانی ٨ی مارس ده‌كه‌ن و له‌ «Hannover Platz der Weltausstellung» به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

s.m