لە ئیزمیر و وان ٢ ژن کوژران

جەیدا یوکسەلی دانیشتوی ئیزمیر لەلایەن سەرکان دینداری هاوسەریەوە لە ماڵەکەى خۆیدا کوژرا. لە ناوچەى ئەردیشی وانیش ژنێک بە ناوی پ.ئە بە شێوەیەکى گوماناوی ژیانی لە دەست دا.

لە ناوچەى بۆرنۆڤای پارێزگای ئیزمیر ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی جەیدا یوکسەل لە ماڵەکەى خۆیدا لەلایەن سەرکان دینداری هاوسەرییەوە کوژرا. دیندار بەهۆی هەواڵ لێدانی دراوسێکانییەوە دەستگیرکرا و لەلایەن دادگاوە بە تاوانی 'کوشتنی بە ئەنقەست' بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.

لە گەڕەکی گۆلاگزی لە ناوچەى ئەردیشی وان ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ بە ناوی پ.ئە لە کاتژمێر ١٣:٣٠ دا لەسەر تەنورێکدا لە بەردەم ماڵەکەى خۆیاندا تەرمەکەى دۆزرایەوە، کە دەوترێت خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. پ.ئە دایکی ٤ منداڵە و لەلایەن خزمانەوە و لە دواى لێوردبوونەوە بۆیان دەرکەوتووە، کە کۆرپەڵەیەکى ٢ مانگەش لە سکیدا بووە. تەرمەکەى پ.ئە بۆ توێکاری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەى حکومیی ئەردیش. داواکاری گشتیی ئەردیش لەبارەی هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو هاووڵاتییەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ژ.ت