لە ئەستەنبوڵ ژنێکی تر کوژرا

لە ئەستەنبوڵ، ژنێکی تر لە لایەن پیاوێکەوە کوژرا

سیاسەتی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کە دوژمنایەتی ژنان دەکات، دەبێتە هۆکاری کە توندوتیژی و ڕووداوی کوشتنی ژنان زیاد ببن.

لە گەڕەکەی ئەڕتوگڕول گازی ناوچەی پەندیکی ئەستەنبوڵ، ژنێکی تورکمەنستان لە کۆگایەکی دار لە لایەن پیاوێکی ٢٩ ساڵەوە کوژرا.

بکوژەکە ڕایگەیاندووە کە لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە ئەو ژنەی ناسیوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوی پلاتفۆرمی 'ڕیگری لە کوشتنی ژنان دەگرین' مانگی ڕابردوو ٣٦ ژن کوژراون. تەرمی ١١ ژن بە شێوەیەکی گۆمانبار دۆزراونەتەوە.

ف.ق