لە بروکسل رادەستکردنەوەى گولیزار تاشدەمیر ئیدانەکرا
دەوڵەتى نەرویج گولیزار تاشدەمیر چالاکوانى کوردی رادەستى دەوڵەتى تورکیا کردەوە. لە شارى بروکسلی پایتەختى بەلجیکا لە چالاکییەکدا رادەستکردنەوەى گولیزار تاشدەمیر بە تورکیا ئیدانەکرا.
دەوڵەتى نەرویج گولیزار تاشدەمیر چالاکوانى کوردی رادەستى دەوڵەتى تورکیا کردەوە. لە شارى بروکسلی پایتەختى بەلجیکا لە چالاکییەکدا رادەستکردنەوەى گولیزار تاشدەمیر بە تورکیا ئیدانەکرا.
لەسەر داواى بزووتنەوەى ژنانى کوردستان لە ئەوروپا (TJK-E) لە بروکسلی پایتەخى بەلجیکا و بە پێشەنگایەتیى یەکێتیى ژنانى کوردستان لە بەلجیکا (YJK-B) چالاکییەک لە پلەس شومەن لە بەردەم باڵێوزخانەى نەرویج لە بەلجیکا، بۆ ئیدانەکردنى ئەو بڕیارەى نەوریج و رادەستکردنى تاشدەمیر بە تورکیا بەڕێوەچوو.
لە چالاکییەکەدا نەرویج ئیدانەکرا و دروشمى "تیرۆریست ئەردۆغان، هاوکار نەرویج" دەوترایەوە.
ژمارەیەک لە کوردستانیان لە کاتى چالاکییەکەدا دۆسییەکیان لەبارەى تاشدەمیرەوە پێشکەشی باڵێوزخانەى نەرویج کرد.
لە دواى ئەوەى چالاکوانان لافیتە و پارچە پەڕۆی رەشیان لەبەردەم باڵێوزخانەى نەرویج دانا، چالاکییەکە کۆتایى پێهێنرا.
ر.م