لە دویسبورگی ئەلمانیا توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئیدانە کرا
لە شاری دویسبورگی ئەلمانیا زیادبوونی تاوانەکانی دژی ژنان و هێرشکردنە سەر رێکخراوەکانی ژنان، ئیدانە کرا.
لە شاری دویسبورگی ئەلمانیا زیادبوونی تاوانەکانی دژی ژنان و هێرشکردنە سەر رێکخراوەکانی ژنان، ئیدانە کرا.
چالاکیەکە کە هەموو رۆژانی چوارشەمە لە شاری دویسبورگی ئەلمانیا لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەلەوە بەڕێوە دەچێت، لە ١١هەمین هەفتەدا بەردەوام بوو.
چالاکیەکە بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی دەستی پێکرد و ئامارا توڵهلدان لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل قسەی کرد و تیشکی خستە سەر بارودۆخی ژنان کە رۆژانە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە و گیان لەدەست دەدەن و بانگەوازی ئەوەشی کرد کە لە دژی زوڵم بە یەکەوە تێبکۆشن.
ئامارا تۆڵهلدان راشیگەیاند کە چەتە لاقەکەرەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە دژی ژنانی عەفرین، کردەوەی وەکو رفاندن و دەستدرێژی و ئەشکەنجە بەکار دێنن و وتی:" بزوتنەوەی ئازادی، وڵامی پێویست بۆ ئەو زیهنیەت و داگیرکاریەی دژی گەلی کورد و ژنان، بە بنەماگرتنی پاراستنی خۆسەر دەداتەوە."
لە چالاکیەکەدا دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، 'بکوژ ئەردوغان' وترانەوە.
لە کۆتایی چالاکیەکەشدا بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانەکەی ١٨ی تەموز لە شاری کۆلن، کۆتایی پێهات.
ز.ش