لە دژی دەستگیرکردنی ئەندامێکیان رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان زنجیرە چالاکیەک ساز دەکات
لە دژی دەستگیركردنی ئەندامێكیان لە شاری هەولێر، ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان-ڕژاک، سبەینێ زنجیرەیەك چالاكی بەڕێوە دەبات.
لە دژی دەستگیركردنی ئەندامێكیان لە شاری هەولێر، ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان-ڕژاک، سبەینێ زنجیرەیەك چالاكی بەڕێوە دەبات.
٦ی ئەم مانگە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەمیرە حەمەد ئەمین ئەندامی تەڤگەری ئازادیی و ڕژاک و دەستگیریان کرد، لە دژی ئەو دەستگیرکردنە، بڕیارە لە كەرکوک، ڕانیە، سەیدسادق، گەرمیان و سلێمانی چالاکی زنجیرە چالاکیەک بەڕێوە بچێت.
کاتی چالاکییەکان کە هەموویان سبەینێ ١١ی ئاب بەڕێوەدەچن بەم شێوەیەیە:
*كەرکوک- شوێن: ئۆفیسی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- سەرچنار، کاتژمێر: ٣:٣٠
*ڕانیە، کاتژمێر: ٤:٣٠
*شارەزوور- سەیدسادق – لەسەر پردی سەیدسادق، کاتژمێر ٥:٠٠
*سلێمانی- پارکی دایک، کاتژمێر ٥:٣٠
*گەرمیان- پارکی لەیلا قاسم، کاتژمێر ٠٥:٠٠
سۆما فەرهاد ئەندامی ئەنجومەنی ڕێكخراوی ڕژاک بۆ ڕۆژنیوزی راگەیاند، وەكو هەمووان ئاگادارین لە شاری هەولێر چەند چالاكوانێكی مەدەنی دەستگیركراون لە نێویاندا دوو ژن هەیە، هەڵبەتە ئەم پیلانە درێژەی هەیە كە لەسەر ژنان بەردەوامە، بە دەستگیركردنی ژنان دەیانەوێت دەنگی ئازادی ژن كپبكەن، هەر ژنێك لە شاری هەولێر وەك چالاكوان وەك نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەربكەوێت دەستگیردەكرێت.
داواشی لەسەرجەم ژنان و دایكان و چالاكوانانی ژنان کرد، کە “خاوەنداری لە چالاكییەكان بكەن چونكە ئەمڕۆ فشار و دەستگیركردن لەسەر ئەم ژنانەیە سبەی لەسەر ئێمەیە، ئەمە پیلانێكی داڕێژراوە تەنها بۆ سەر كەسێك یان لایەنێكی دیاری كراو نیە، ئەمە دەسدرێژییەكی درێژخایەنە لەسەر ژنان”.
ز.ش