لە روسیا ژنانی کورد لە دژی توندوتیژی چالاکیان ئەنجامدا

​​​​​​​بزوتنەوەی ژنانی کورد لە روسیا لە ناوچەی نۆڤۆئالەکسانرۆڤسکیی سەر بە هەرێمی ستاڤراپۆل بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ پەیمانی ئەستەنبول راگەیێنراوێکیان بڵاو کردەوە.

ژنان و گەنجانی کورد لە ناوچەی نۆڤۆئالەکساندرۆڤسکی، بە مەبەستی ئیدانەکردنی توندوتیژیەکانی دژی ژنان و دەربڕینی پشتگیری بۆ پەیمانی ئەستەنبوڵ چالاکیەکیان ساز کرد و تێیدا راگەیینراوێکیان بڵاو کردەوە.

چالاکەوانان، رووداوی کوشتنی ژنان، لاقەکردن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنانیان لە تورکیا و باکوری کوردستان، رسوا و شەرمەزار کرد.

جاسمین ئامۆیەڤا لە سەر ناوی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە روسیا راگەیێنراوێکی خوێندەوە و رایگەیاند، تاکە رێگای رێگریکردن لە توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، بەرفراوانکردنی تێکۆشانی ئازادی ژنانە.

ئامۆیەڤا لە راگەیێنراوەکەدا تیشکیشی خستە سەر گۆشەگیڕی سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر خاکی باشور و رۆژئاوای کوردستان و ناڕەزایەتیەکی توندیشی لە بەرامبەر بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەربڕی.

ز.ش