لە ساڵی ٢٠١٩ لە تورکیا ٤٧٤ ژن کوژراون!

پلاتفۆری 'ئێمە کوشتنی ژنان دەوەستێنین' رایگەیاند تەنها لە ساڵی ٢٠١٩ لە تورکیا ٤٧٤ ژن کوژراون.

پلاتفۆری 'ئێمە کوشتنی ژنان دەوەستینین' راپۆرتێکی لەبارەی توندوتیژییەکانی دژی ژنان و منداڵان بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڵاو کردەوە.

پلاتفۆرمەکە لە راپۆرتەکەدا تیشکی خستە سەر کوشتنی ژنان و رایگەیاند، ساڵ بە ساڵ کوشتنی ژنان لە زیادبووندایە و رێکخراو و دامودەزگاکانی دەوڵەت و حکومەتیش زۆر کەمتەرخەمن بەرامبەر بە هەوڵەکانی ژنان بۆ جێبەجێکردنی هاوپەیمانی ئەستەنبۆڵ و یاسای ژمارە (٦٢٨٤).

بەپێی ئامارەکانی ئەو پلاتفۆرمە تەنها ئەمساڵ لە تورکیا ٤٧٤ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون. هەروەها لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ناو ماڵەکانیان، لەسەر رێگاکان و قەراخ چەم و دەریاکان ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بە مردووی دۆزرانەوە و بەم شێوەیە باس لە بارودۆخەکە دەکات:" چەندین ژن کە بڕیاری پاراستنیان درابوو، لە کاتی جیابوونەوەدا کوژران. حاڵەتی واش هەبووە کە بە هۆی ئەوەی داوای هاوسەرگیرییان قبوڵ نەکردووە، کوژراون. هەروەها چەندین حالەتی واش هەبوو کە لە ترسی توندوتیژی پەنایان بۆ شەڵتەرەکانی داڵدەدانی ژنان بردووەو کوژراون."

ز.ش