لە ساڵی ٢٠١٩ ژنان لە چالاکیی مانگرتن لە خواردن تا دەگاتە شەڕ پێشەنگ بوون

توندوتیژی لە دژی ژنان ساڵ بە ساڵ لە زیادبووندایە و لە گەڵ ئەوەشدا لە ساڵی ٢٠١٩ ژنان وازیان لە گۆڕەپانەکان و چالاکیی مانگرتن لە خواردن و چالاکیی شەرمەزارکردنی سیاسەتی شەڕ و کاری رۆژنامەنووسییان نەهێنا و بە گەورەترین تێکۆشانیش دەربازی ساڵی ٢٠٢٠ دەبن.

ئایشە گونەی وتەبێژی پلاتفۆرمی رۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا تێکۆشانی ژنانی لە ساڵی ٢٠١٩ نرخاند.

گونەی رایگەیاند، ساڵی ٢٠١٩ بۆ ژنان بوو بە ساڵی تیکۆشان و خۆڕاگریی و وتی:"ئێمە ساڵیکی وەها لە دوای خۆمانەوە بجێ دەهێڵین کە پڕ بوو لە توندوتوژی بەرامبەر بە ژنان، لاقەکردن، فشار و کۆمەڵکوژی. چالاکییە گەورەکەی مانگرتن لە خواردن، کە لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە پێشەنگی بوو، مۆری خۆی لە ساڵەکە دا. هەروەها لە دژی هێرشەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ژنان لە ریزەکانی پێشەوەی خۆڕاگریدا بوون. بە کەمپینی 'بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تۆش هەڵسە سەر پێ' ژنان رۆژەڤێکی گرنگیان دروست کرد. ساڵەکە بە دانسی Las Tesis-ی ژنانی چیلی دەستی پێکرد و چالاکییەکانی دژی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە سەرتاسەری جیهان بڵاو بووەوەو گۆڕا بۆ ئامرازێکی تێکۆشانی هاوبەشی ژنان. ئەم خۆڕاگرییە بێگومان ئاستی فشارەکانی سەر ژنانیشی زیاد کرد. چەندین دەوڵەت لە جێگای چارەسەرکردنی کێشەکان، سیاسەتەکانی شەڕیان پەیرەو کرد کە بێگومان ئەم سیاسەتانە بە زۆری کاریگەریی لەسەر کورد و ژنانی کورد دروست کرد. ژنانی کورد لە دژی ئەو سیاسەتانە هەڵوێستێکی توندیان پیشاندا، بەڵام بە داخەوە لە ناو میدیا جیهانییەکاندا باسی لێوە نەکرا. خۆڕاگرییەکە وەک خۆی باس نەکرا. بەو هەواڵانەی لەسەری بڵاو کرانەوە، ویستیان خۆڕاگریی ژنان بشێوێنن و تێکی بدەن. بەڵام ژنان بە پشتیوانیکردن لە یەکتر خۆڕاگرییەکەیان گەورەتر کرد و رێکخرستنی 'ژنان بە یەکەوە بەهێزن'یان دروست کرد. ئەمەش بۆ ژنان دەستکەوتێکی گرنگ بوون."

گونەی هەروەها تیشکی خستە سەر فشارەکانی میدیا لەسەر ژنانی کورد و بەم شێوەیە باسی لێوە کرد:" لە تورکیا ١٤٩ رۆژنامەنووسی گیراو هەن. هۆکاری گرتنیشاین تەنها هەوالەکانیان و بەدواداچوونە رۆژنامەنووسییەکانیانە. فشاریکی گەورە لەسەر رۆژنامەنووسان هەیە، بەڵام ئەو فشارە لە کوردستان قوڕستر و گەورەترە و لە دژی رۆژنامەنووسانی ژن، لەوش گەورەترە. لە ئێستادا ١٢ رۆژنامەنووسی ژنی گیراو هەن. دەتوانین بڵێن هیچ هاوڕێەکمان نەماوە کە داوای لەسەر تۆمار نەکرابێت."

گونەی هەروەها رایگەیاند کە ئەوان بە ئاشکراکردنی راستییەکان، وڵامی ئەو فشارانەیان دایەوە و بەم شێویە خۆڕاگری دەکەن.

گونەی لە کۆتایی قسەکانیشیدا باسی لە خەباتی ساڵی ٢٠٢٠ کرد و وتی:" ژنان کە خۆڕاگرییە مێژووییەکەیان نووسیەوە، ئەم خۆڕاگرییە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەرفراوانتر دەکەن و دەیگوازنەوە بۆ تێکۆشانی هاوبەش."

ز.ش