لە سڵیمانی ژنێک خۆی سووتاند
ژنێکی گەنج بە ناوی 'خ ی ع'، کە تەمەنی ٢٣ ساڵە، بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا، کە بانگەشە دەکرێت خۆی سووتاندبێت.
ژنێکی گەنج بە ناوی 'خ ی ع'، کە تەمەنی ٢٣ ساڵە، بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا، کە بانگەشە دەکرێت خۆی سووتاندبێت.
دوێنێ لە شارۆچکەی شارەزوور-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ژنێکی گەنج "خۆی سووتاند"، بەهۆی ڕێژەی زۆریی سوتاوییەکەوە ڕەوانەی ئیمێرجێنسی سلێمانی کرا و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
تا ئێستا هۆکارەکەی ڕوون نەبووەتەوە و لایەنە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەبووە، بەڵام وەک زۆرینەی ڕووداوەکانی دیکە، بانگەشەی ئەوەی دەکرێت خۆی خۆی سووتاندبێت.
ف.ق