لە مانگی تشرینی دووەمدا ٣٨ ژن بە هۆی هاندانی یاسای دادوەری تورک کوژراون

لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دا لە تورکیا ٣٨ ژن و ٣ منداڵ کوژران. ئەو کەسانەی دەستدرێژی زایەندی و سێکسییان ئەنجامداوە سزانەدراون.

پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگرین ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٣٨ ژن کوژراون. بە پێی ئامارەکە هەموو ڕۆژێک ژنێک یان زیاتر کوژراون.

بە پێی ئاماری ژن نیوز توندوتیژی بەرامبەر ١٣ منداڵ کراوە. دەستدرێژیان لێکراوە و ٣ منداڵ کوژراون. لە لایەکی ترەوە کەمکردنی سزاکان و سزانەدانی تاونباران بەردەوامە.

لە بورسا تایفون ئەڕوڵ بەڕێوەبەری رێکخراوی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و چاودێری دەستدرێژی بەرامبەر ١١ ژن کرد.

سیستمی دادوەری تورک بە سەرۆکایەتی ئاکەپە و پیشەنگەکەیان ئەردۆغان، سزای تۆمەتباران کە دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵ و ژنان و دەیانکوژن، کەمدەکاتەوە یان سزایان نادات و ئەمەش وەک هاندانێکە بۆ زیادبوونی دەستدرێژی و کوشتنی ژنان.

لەو کاتەوەی ئاکەپە هاتووەتە سەر دەسەڵات ڕووداوی دەستدرێژی، توندوتیژی، کوشتنی ژن و دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان بە شێوەیەکی مەترسیدار زیادیکردووە.

ف.ق