لە ناوچەی بەشیکتاشی ئەستەنبوڵ ژنان بە دانسکردن توندوتیژی پیاوانیان شەرمەزار کرد

لە ناوچەی بەشیکتاشی ئەستەنبوڵ ژنان کۆبوونەوە و توندوتیژی پیاوان – دەوڵەتیان بە دانسکردنی شەرمەزار کرد.

دوای کادیکۆی ژنان لە بەشیکتاش کۆبوونەوە و توندوتیژی پیاوان – دەوڵەتیان بە دانسسی "لاس تەسیس" کە بە پێشەنگایەتی فیمینیستەکانی شیلی لە جیهان بڵاوبووەتەوە ، شەرمەزار کرد.

ژنان لە گۆڕەپانی هایرەدین باربارۆس کە لە لایەن پۆلیسەوە گەماڕۆ درابوو کۆبوونەوە. ژنان بە یەک دەنگ گۆرانی تورکیی "لاس تەسیس"یان وتەوە. دوای دانسکردن بەیەوەکە هەڵپەڕین و دروشمی "ئێمە بێدەنگ نابین، ناترسین و فەرمانەکان جێبەجێناکەین". ژن، ژیان ، ئازادی" ، "ژنان بەیەکەوە بەهێزن" و "کوشتنی ژنان سیاسیە"، وترانەوە.

ف.ق