لە ٣ شار ٣ ژن بە دەستی پیاوانەوە کوژران

لە ئەنقەرە، ئاگری و ئسپارتا ٣ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژران.

ئەنقەرە

لە گەڕەکی مستەفا کەمالی ناوچەی سنجانی ئەنقەرە وەیسەل تەتیکی (٥١) ساڵ بە چەک هێرشی کردە سەر هاوسەرەکی بەناوی سەلما تەتیک. سەلما تەتیک گیانی لەدەستدا و وەیسەل تەتیکی بکوژیش دەستگیرکرا.

ئاگری

لە گوندی قەڕەخاڵتای خوارووی ناوچەی دووتاخی ئاگری پاکیزە ئوزتاشی (٢٣) ساڵ کە دایکی دوو منداڵ بوو دوای دەموبوڵەیەکی نێوان ئەو و هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا.

باوکی پاکیزە ئوزتاش ڕایگەیاند کە کچەکەی چەندین مانگە ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە و هاوسەرەکەی فشارێکی زۆری لەسەر دروست کردبوو و وتی، گۆمانی لە مردنی کچەکەی هەیە و بڕوا ناکات کچەکەی خۆی کوشتبێت.

ئسپارتا

لە ئیسپارتا پیاوێک بەناوی ڕ.ئا  دایکی بەناوی سەحەر . ئا و باوی بە ناوی نیزامەدین . ئا-ی کوشت. تیمی تەندروستی تەرمی کوژراوەکانی بۆ پزیشکی دادوەری گواستەوە.

ف.ق