لە چەولیک کچێکی هەرزەکار بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

لە شاری چەولکی باکوری کوردستان کچێکی ١٧ ساڵان گیانی لەدەستدا و بە پێی زانیارییەکانیش "رووداوەکە خۆکوژیی بووە".

راگەیێنرا کە کچێکی هەرزەکار بە ناوی هێلین یوجەی ١٧ ساڵان کە دانیشتووی گەڕەکی ئویدوکەنتی شاری چەولکی باکوری کوردستانە، بە شێوەیەکی گوماناوی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دەوترێت، هێلین یوجە شەوی سێشەممە کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە نهۆمی پێنجەمی شۆقەیەک لە گەڕەکی زانکۆی شارەکە، خۆی هەڵداوەتە خوارەوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. دوای ئەوەی گەیێنراوەتە نەخۆشخانەی چەولک گیانی لەدەست داوە.

تا ئێستا نەزانراوە هێلین یوجە بۆچی "کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە", بۆیە لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکەوە بەردەوامە.

ز.ش