لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک کۆتایی بەژیانی خۆیی هێنا و ژنێکی تریش بەدەستی مێردەکەی کوژرا
لە ماوەی کەمتر لە ٢هەفتەدا دوو ژن لەشارەکانی جوانڕۆ وسەلماس-ی رۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر گوشاری بنەماڵەییدا کوژران.
لە ماوەی کەمتر لە ٢هەفتەدا دوو ژن لەشارەکانی جوانڕۆ وسەلماس-ی رۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر گوشاری بنەماڵەییدا کوژران.
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ساڵ لە گوندی دەتوت-ی جوانڕۆ-ی پارێزگای کرماشان لەڕۆژهەلاتی کوردستان لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆیی هێنا. ناسنامەی ئەو ژنە (ی.فەتح)ی ڕاگەیەنراوە، ناوبراو ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەمە بەهۆکارێکی نادیار کۆتایی بەژیانی خۆیی هێناوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ١١ی ڕەشەمە ژنێکی تر لە سەلماس-ی پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان بەدەسڕێژی گولە لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە.
بەپێی هەواڵەکان ئەو ژنە بەناوی (پ-هەژبری) ڕۆژی ١١ی ڕەشەمە لەسەر پردی جوهەنی ئەوشارەوە لەلایەن مێردەکەیەوە بەفیشەک کوژراوە.
ک-ش