لەگەڵ هاتنی قەیوم توندوتیژی سەر ژنان زیادی کردووە

ساریا بیلیجی هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی ئەردیشی وان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ناوەندەکانی ژنان دوای دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان داخران، هێرشی دژی ژنانیش زیادیان کرد.

ساریا بیلیجی هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی ئەردیشی وان ڕایگەیاند کە لەگەڵ دامەزراندنی قەیومەکان میکانیزمێک کو ژنان بتوانن باسی کێشەکانیان بکەن و چارەسەر بکەن، نەماون و داخراون.

بیلیجی باسی ئەوەشی کرد کە توندوتیژی دژی ژنان زیادی کردووە و وتی،"لەناو شارەوانی هەدەپەدا نوێنەرایەتیەکی هاوبەش هەبوو. کاتێک کە هاوسەرۆکایەتی هەبوون، یەکینەکانی ژنان، هاوسەرۆکە ژنەکان، هەڤاڵانمان لەناو ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هەبوون. لە کاتی کێشەکاندا، هاوڵاتیەکانمان، هەڤاڵە ژنەکانمان باسیان دەکرد. لەبەرئەوەی میکانیزمێک هەبوو کە گوێ لەوان بگرێت و چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە. ژنان لەکاتی شارەوانیەکانی ئێمەدا خۆیان بەتەنها نەدەبینی و کێشەکانیان چارەسەر دەکرد. بەڵام لەگەڵ دامەزراندنی قەیومەنا لە شارەوانیەکان ناوەندەکانی ژنانیش داخران. زیادبوونی ڕووداوەکانی کوشتن و دەستدرێژیکردن سەر ژنان لەبەر ئەوەبوون. ئەگەر دەس بەسەر شارەوانیەکاندا نەگیرایە، دەزگا و ناوەندەکانی ئێمە زیاتر چالاک دەبوون. ئێستا دەزگاکان نەماون کە کێشەکانی ژنان چارەسەر بکەن."

ز.ش