لەو ئۆپڕاسیۆنە سیاسیەدا، ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا دەستگیر کران. لە بەرامبەریشدا ٧١ رێکخراوی ژنان لە تورکیا و کوردستان لە دژی دەستگیرکردنی ژنان بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و تێیدا ناڕەزایەتیەکی توندیان پیشاندا.
لە بەیاننامەکەدا جەخت کرایەوە کە ئەوان پشتیوانی لە ژنان دەکەن و ئاماژەشیان بەوە کرد کە، ئەوان پشتیوانیی ئەو ژنانەن کە توندوتیژی لە دژیان ئەنجام دەدریت. هاوکات کەمپین بەڕێوە ببەن و چالاکی ئەنجام بدەن. ئێمە وەکو رێکخراوەکانی ژنان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆسا لە دژی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان تێدەکۆشین. پێویستی ژنان بە کۆمەڵەی ژنانی رۆسا هەیە. دەبێت ئەم کردەوە نایاسایانە کە لە دژی کۆمەڵەکە بەڕێوە چوو، کۆتایی پێبهێنریت. دەبێت ئەو هەڤاڵانەمان کە دەستگیر کراون، دەست بەجێ ئازاد بکرێن."
ز.ش