پاژک: بەرخۆدانی ١٤ی تەموز ڕادەستبوونی قەبووڵ نەکرد

دەستەی بەڕێوەبەریی گشتیی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان 'پاژک' ڕایگەیاند "ئەمڕۆ بە ئیرادە و گیانی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز/٢٣ی پووشپەڕ، گەشکردنەوەی تێکۆشانی کۆمەڵگا، ئەرک و بەرپرسیاریەتی سەرەکی مرۆڤەکانە."

 

دەستەی بەڕێوەبەریی گشتیی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان 'پاژک'، بە بۆنەی ١٤ی تەموز/٢٣ی پووشپەڕ ساڵی ١٩٨٢ کە ڕۆژی مانگرتن هەتا مردن-ە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوە نوسراوەکەی پاژک دا هاتووە:

 چالاکی مانگرتن هەتا مردن کە بە پێشەنگیی هاوڕیانمان کەمال پیر، خەیری دوورمووش، عاکیف یلماز و عەلی چیچەک لە ١٤ی تەموزی ساڵی ١٩٨٢دا دەستی پێکرد، لە کوردستاندا بوو بە مێژووی ژیانەوە."

"تەڤگەری ئازادی کوردستان لەو ڕۆژەوەی کە دروست بووە هەتا ئێستا، لەسەر کەلەپووری بەرخۆدان بەردەوامیی بە خۆی داوە و هەتا ئێستا هێناویەتی. بەرخۆدێریی بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ، لەناو کادیرە پێشکەوتووەکان و گەلی کورد دا بووە بە کارەکتەرێکی سەرەکیی. ئەم چالاکیە فیداییانە بە خۆ ئازادکردن ئەنجام دراون. ئەم دەستپێکە مێژووییانە لەگەڵ خۆیاندا سەردەمێکی نوێیان خوڵقاندووە. لەبەر ئەو هۆکارە، بەدیهێنانی خەون و خەیاڵی شەهیدانمان بووە بە ڕەگەزی سەرەکیی پەکەکە. کاتێک کە هەڤالی ئێمە حەقی قارەر شەهید بوو، بە دروستکردنی پەکەکە وەڵامی ئەم شتە درایەوە. وەڵامیش بۆ چالاکی ١٤ی تەموز/٢٣ی پووشپەڕ، هەنگاوی ١٥ی تەباخ/٢٥ی خەرمانان بوو کە دەستیپێکردنی شەڕی گەریلا بوو. ئەگەر بەرخۆدانێکی وەک ١٤ی تەموز ئەنجام نەدرایە، ئەوکات هەنگاو و هەڵمەتێکی وەکو ئەوەی ئێستا کە هەیە، پێک نەدەهات."

  ڕژێمی فاشیستی ١٢ی ئەیلوول/٢٢ی ڕەزبەر بە تایبەتی لە زیندانی ئامەد، لەدژی پەکەکە بە گشتیی دڕندایەتیەکی گەورەی ئەنجام دا. زۆر کادیری پێشکەوتوو و پێشەنگی ئێمە و لایەنگرانی ئێمەیان دەستگیر کرد. لە زیندانی ئامەد دا ویستیان تەڤگەری ئازادی ئێمە لەناو بەرن. سیاسەتەکانی ڕەتکردنەوە و لەناوبردن و نکۆڵیکردنی دەوڵەتی تورکیا بە چالاکیەکەی مەزڵوم و بەرخۆدانی 14ی تەموز پووچەڵ کرایەوە.

هەڤاڵی ئێمە مەزڵوم بە وتەی 'ڕادەستبوون دەبێتە خیانەت، بەرخۆدانیش دەبێتە ئازادیی'، ئیرادەی ئازادیی هێناوەتە ئاراوە. لەسەر ئەو بەرخۆدانە، فەرهاد کورتای خۆی سوتاند و بەو شێوەیە پێداگیریی خۆی بۆ ئازادیی دەستنیشان کرد. پێشەنگانی گەورەی ١٤ی تەموز، هەریەک لە کەمال پیر و خەیری دوورمووش بوون بە چالاکوانانی ژیانی بە شکۆ و کەرامەت.

 بە بەرخۆدانی ١٤ی تەموز، ئیرادەی پەکەکە جێگیر کرا و سەلمێندرا. گیانی ئازادی ئەوان و بڕیارداریی ئەوان، هێزێکی گەورە دەدەن بە ئێمە. ئەم بەرخۆدانە بە شکۆ و بە کەرامەتە لە زیندان، لە کوردستان بووەتە تێکۆشانی ئازادی گەورە. بەرخۆدانی ١٤ی تەموز/٢٣ی پووشپەڕی تاریکیی ڕژێمی فاشیستی ١٢ی ئەیلول/٢٢رەزبەری لەناوبرد و ڕێگای ڕووناکی بە تێکۆشان نیشان داوە. ئەمڕۆش بە ئیرادە و گیانی بەرخۆدانی ١٢ی تەموز، گەشکردنەوەی تێکۆشانی کۆمەڵگا، ئەرک و بەرپرسیارێتیی سەرەکیی هەر کەسێکە.

ئەمڕۆش لە دژی سەرۆکایەتیی ئێمە، تەڤگەرەکەمان و گەلی کورد، پیلانی پاکتاو و تەسفییە دەکرێت. بەڵام چۆن زیندانی ئامەد، هێزی گیانی ئاپۆیی سەلماند، ئاوەهاش ئەمڕۆ بۆ تەڤگەری ئازادی ئێمە هاتووەتە ئاستی پێکهێنانی شۆڕشی کوردستان.

لەسەر ئەو بنەمایە، ئێمە بەڵێنی خۆمان بۆ چالاکوانانی ١٤ی تەموز/٢٣ی پووشپەڕ دووپات دەکەینەوە و بانگ لە گەلی کورد دەکەین کە خاوەنداریی لە تێکۆشان بکەن. لەم قۆناغی هەبوون و نەبوونەدا، دەبێت بە چالاکیەکانی بەرخۆدان، ئێمە ئەم قۆناغە ئاوەها بەردەوامیی پێ بدەین. بانگەواز دەکەین کە ئێمە یادکردنەوەی شەهیدانی قارەمانی خۆمان لەسەر بنەمای کوردستانی ئازاد پێک بهێنین."

ک-ش