پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر رێپێوانی ژنان: ١٦ ژن دەستگیر کران

لە شاری ئیزمیر پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر رێپێوانی ژنان کە لە دژی بەئامانجگرتنی پەیمانی ئەستەنبول سازیان کردبوو، لە ئەنجامدا ١٦ ژن دەستگیر کران. گروپێکی ژنانیش بە مەبەستی ئازادکردنی دەستگیرکراوان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.

پلاتفۆرمی ژنانی ئیمزمیر لە دژی بە ئامانجگرتنی پەیمانی ئەستەنبول، لە ناوچەی ئالسانجاکی شارەکە دەستیان بە رێپێوانێک کرد، بەڵام لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی رژێمی تورکەوە رێگریان لێکرا و دواتر هێرشیان کرایە سەر.

دوای دروستبوونی ناڕەزایی و قبوڵنەکردنی ئەو رێگریە لە لایەن ژنانەوە، ١٦ ژن لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی رژێمی تورکەوە دەستگیر کران.

دواتریش بە مەبەستی ئازادکردنی ژنە دەستگیرکراوەکان، بەشداربووانی رێپێوانەکە دەستیان بە چالاکیی دانیشتن کرد.

ز.ش