پێشبڕکێی شەھید شنیار کاوە بە "دروشمی کلتوری سەرمایەداری بڕوخێنە" بەڕێوە دەچێت

پێشبڕکێی شەھید شنیار کاوە( سارینا ساریا )بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە باشووری کوردستان دەست پێدەکات، پێشبڕکێکە شێوەکاری(وێنە کێشان)، چیرۆک و شیعر و وێنەی فۆتۆگرافی لە خۆدەگرێت.

یەکەمین پێشبڕکێ بۆ بیر ھێنانەوەی شەھیدانی شیلادزێ بەڕێوەدەچێت، پێشبڕکێکە لە ٥ی مانگی۷ دەست پێدەکات، تەنھا ئەو ژنە گەنجانەی کە تەمەنیان .لە نێوان۱٦ تا ۲٨ساڵی دایە دەتوانن بەژداری بکەن.

ئەو ژنە گەنجانەی کە ویستی بەژداربونیان ھەیە و دەیانەوێت بەژدار ببن دەتوانن بەرھەمەکانیان تا ۱ی مانگی ٨ بنێرن، بۆ کۆمیتەی ئامادەکار.

ئامانجی ئەم پێشبڕکێیەی ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەم شێوەیە پێناسە دەکرێت:" ئەو ھەستە وڵات پارێزیەی لە دڵ و مێشکی ژنانی گەنجی تێکۆشەر دایە لە باشووری کوردستان ئێمە دەیکەینە کردار،  تواناکانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە گۆمەڵگا دەناسێنین، بەم پێشبڕکێیە تێکەڵی نێوان ژن و خاکەکەی دوبارە دەگەیەنینە لوتکە."

مەڕاسیمی پێشبڕکێی خەڵاتی شێوەکاری( وێنەکێشان)، چیرۆک وھەڵبەستی شەھید سارینا ساریا لە رۆژی ٥ی ٨ لە کاتژمێر ٣:٠٠ لە چەمچەماڵ دەست پێدەکات.

پێشبڕکێ کە هەریەک لە زارەوەکانی کوردی (سۆرانی، بادینی، ھەورامی) لەخۆ دەگرێت، ئەگەر تەنھا بە یەک بەرھەمیش بێت دەتوانن بەژدارببن لەم پێشبڕکێیەدا.

مەرجەکان:

ـ بابەتی پێشبڕکێ (ژن و وڵاتپارێزی و نیشتمانە) شیوەکاران و چیرۆک نووسان و فۆتۆگرافەران دەتوانن لەو چوارچێوەیەدا، بەرهەمەکانیان ئامادە بکەن و بەژداربن.

ـ پێویستە ئەو بەرھەمەی ئامادە دەکرێت لە ھیچ شوێنێک بڵاو نەکرابێتەوە.

ـ پێویستە بەژداربوو لەگەل بەرھەمەکەی کورتەیەک لە ژیانی خۆی ئامادە بکات و بینێرێت.

ـ پێویستە تا ١ی مانگی ٨ بەرھەمەکان لە رێگای ئەم ناونیشانانەوە بگەیەنرێتە دەست کۆمیتەی ئامادەکار.

* ناوەندی رێخستنی ژنانی گەنجی تێکۆشەر

-mail: [email protected]

Facebook:ژنانی گەنجی تێکۆشەر

Whatsapp: 07812449880

Telegram: 07812449880

ز.ش