ژنانی كورد له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به دانانی تابلۆیه‌كی ڕه‌ش له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی دژ به عه‌بدوڵا ئۆجالانیان شه‌رمه‌زار كرد.
چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كوردی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٤ له به‌رده‌م بینای باڵیۆزخانه‌ی توركیا له پاریس گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كرد و تابلۆیه‌كی ڕه‌شیان له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه دانا. ژنان له‌سه‌ر تابلۆكه‌یان نووسیبوو «ئازادی بۆ ئۆجالان» و وێنه‌ی مانگرتوانیشیان به‌رز كرده‌وه.
دیلان ئامه‌د یه‌كێك له چالاكان گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی، «پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.» ئامه‌د بانگی له كوردستانیانی فه‌ڕه‌نسا كرد به‌شدارییه‌كی كارا له چالاكییه‌كه‌ی سبه‌ینێ (شه‌ممه) بكه‌ن كه بڕیاره له شاری ستراسبۆرگ به‌رێوه‌بچێت.
چالاكییه‌كه‌ی ژنانی كورد كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو و به گوتنه‌وه‌ی درووشمه‌كانی «دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان» و «ئازادی بۆ ئۆجالان» كۆتایی هات.
دیمه‌ن
s.m