ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە گۆڕەپانەکان بوون

لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا، ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە گۆڕەپانەکان بوون و ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانیان بە جۆش و خڕوش پیرۆز کرد.

لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا، ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە گۆڕەپانەکان بوون و ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانیان بە جۆش و خڕوش پیرۆز کرد.

مۆنتپەلیر: لە شاری مۆنتپەلیری فەڕەنسا ٨ی ئازار بە ڕێپێوانێک پیرۆزکرا. بە پێشەنگایەتی گروپە فیمینیستەکانی فەڕەنسا بە هەزاران کەس لە Place de I'Europe کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا. ژنانی کورد بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، ' La femme, la vîe, la lîberte' بەشداریان بە ڕێپێوانەکەدا کرد.

کیەڵ: بە بۆنەی ٨ی ئازار لە شاری کیەڵی ئەڵمانیا ژنان ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی یەپەژە و پۆستەری ژنانی پێشەنگی شۆرش بەرزکرانەوە. لە چالاکیەکەدا ئاماژە بە توندوتیژی سەر ژنان کرا. هەروەها ڕاگەیەنرا کە تەیب ئەردۆغان سەرۆکوەزیری تورک ژنان وەک کۆیلە دەبینێت.

هیلدیسیەم: لە شاری هیلدیسیەمی ئەڵمانی ژنان کاتژمێر ١٣:٠٠ لە وێستگەی شەمەندەفەر کۆبوونەوە و تا ناوەندی شارەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا. دواتر میتینگێک سازکرا. بە گۆرانی و موزیک ٨ی ئازار پیرۆزکرا.

براینسچویگ: ژنان لەو شارەشدا کۆبوونەوە و بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕێپیوانیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا پەیامی یەڤگەری ژنانی کوردستان و وۆمەن دەفەند ڕۆژئاوا خوێندرانەوە.

کاسێڵ: لە شاری کاسێڵی ئەڵمانیاش بە بۆنەی ٨ی ئازار چالاکی ئەنجامدرا. ژنان  لە Haûptbahnhof کۆبوونەوە و تا زانکۆی شارەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

کۆپنهاگن: ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک لە گەڕەکی ئیسهۆژێ بە چالاکیەک پیرۆز کرا. ئەنجومەنی ژنانی سێڤێ و رێکخستنە کۆمەڵایەتیەکان ٣ سیمینار و پانێلیان سازکرد. لە چالاکیەکەدا بەرخۆدانی ژنانی ڕەنجدەر لە جیهاندا بەرزڕاگیرا.

ئەسینا: لە ئەسینای پایتەختی یونانیش ٨ی ئازار لە گۆڕەپانی ئەکادەمیس بە کۆنسێرتێک دەستیپێکرد. بەشداربووان ئاماژەیان بە گرنگی ٨ی ئازار و تێکۆشن کرد. دواتر ژنان بەرەو پەرلەمانی یونان ڕێپێوانیان ئەنجامدا. ژنانی کورد لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی یەپەژەیان بەرزکردەوە.

گراز: لە شاری گرازی نەمساش ڕێکخستنەکانی ژنان، پارتە سیاسیەکان و چالاکوانان ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد. بە سەدان کەس لە Haûptplatz بەم مەبەستە کۆبوونەوە و تا Rosselmuhlpark ڕێپیوانیان ئەنجامدا. لەگەڵ خوێندنەوەی پەیامی دەزگاکان گۆرانی وتران و جەماوەرەکە هەڵپەڕکێیان کرد.

مونچن: لە شاری مونچنی ئەڵمانیا ٨ی ئازار لە Marîenplatz لەبەردەم شارەوانی مونچن پیرۆز کرا. لەگەڵ ئەنجومەنی ژنانی ستار هەروەها زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوی ژنان بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد. بڵاوکراوەی تەڤگەری ژنانی کورد بۆ ٨ی ئازار لە چالاکیەکەدا خوێندرایەوە.

ئامستردام: ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاری ئامستردامی پایتەختی کۆلەندا بە چالاکیەک پیرۆزکرا. ژنانی کورد، ئەرجەنتین، فیلیپین، ئێران و هۆڵەندا بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. دواتر بە هەزاران ژن دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی تەژەکە و یەپەژە و وێنەکانی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، هەڤرین خەلەف و ئارین میرکان بەرز کرانەوە.

فریبورگ: ٨ی ئازار ڕۆژی جیهان ژنان لە شاری فریبورگی ئەڵمانی بە ڕێپێوانێک و میتینگێک پیرۆزکرا. ژنانی گەنج بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' یان وتەوە. چالاکیەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی وتن کۆتایی ژات.

ف.ق