ژنان لە ٣٥ شارەوە چوونە بەرلین و باسیان لە ئەزموون و چالاکییەکانیان کرد

ژنان لە ٣٥ شارەوە چوونە بەرلین و لەوێ پانێلی جۆراجۆریان رێکخست. لە کۆبوونەوەکەدا داواى پشتیوانیکردن بۆ لەیلا گیوڤەن کرا.

نزیکەى ٣٠٠ ژن لە رێکخراوە خۆجێیەکانى ٣٥ شار لە کۆتایى هەفتەدا لە شاری بەرلینى ئەڵمانیا بۆ دروستکردنى توڕی دووەمیى ژنان لە سەرتاسەرى ئەڵمانیا و بە رێکخستنکردنى مانگرتنى فێمینیستەکان کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەى ئەو ژنانە بە پانێلێک بە ناوی "رێبازەکانى مانگرتن چین؟ فێربوون لە ئەزموونەکانى ئەوانى تر"ەوە دەستیپێکرد. نوێنەرانى بزووتنەوەکانى لیگی  (Ni una menos) لە ئەرجەنتین، Sîlvîa NoûnadîMeno لە ئیتالیا، مارتا و گیسەلە نۆتز ژنە چالاکوانانی مانگرتووی پۆلۆنیا، کە لە ساڵی ١٩٩٤دا مانگرتنیان ئەنجامداوە، باسیان لە ئەزموونەکانى خۆیان کرد.

"ئێمە پشتیوانى لە لەیلا گیوڤەن دەکەین"

هەروەها بابەتەکانى؛ تێکۆشانی ژنانى ئێران، خۆداپۆشینى ناچاری و ئیمپریالیزم لە پانێلەکەدا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

سۆزدار کۆچەر باسی تێکۆشانی ژنانى کوردی کرد و رایگەیاند، ژنانى کورد ناچار بوون کۆچ بکەن و ئەوانەى لە ئەڵمانیا دەژین بەشداری لە چالاکییە جۆراوجۆرەکان و چالاکییەکانى مانگرتندا دەکەن.

کۆچەر راشیگەیاند "لەیلا گیون زیاتر لە ١٠٠ رۆژە لە چالاکیى مانگرتندایە و داواکەى کۆتایهێنانە بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەى دیالۆگ. لەبەر ئەوەش ئێمە بانگ لە هەموو رێکخستن و رێکخراوەکانى ژنان دەکەین، کە پشتیوانى لەو بەرخودانە بکەن".

لەو کۆبوونەوە فراوانەى ژناندا، دروستکردنى تۆڕی نێونەتەوەیى، لایەنى دارایى و میدیایى، نەژادپەرستیى دژە مسوڵمان و داوا هاوبەشەکان لە پانێلە جیاجیاکانى کۆبوونەوەکەدا لێکدانەوەیان بۆ کرا.

لە کۆتایى کۆبوونەوەکەدا ژنان چالاکییەکى سەر شەقامیان ئەنجامدا و شەقامى کارڵ مارکس-یان لە بەرلین داخست. ژنان لەو چالاکییەدا پۆستەر و لافیتەى پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەنیان بەرزکردەوە.

زانیاریى زیاتر لەسەر بەرنامەى ژنان لەم لینکەدا بخوێنەرەوە:

 

ر.م